کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی بەسیجی شاری مەریوان سەرقاڵی ناردنی ژمارەیەک لە ئەندامەکانی بۆ سووریەیە

19:11 - 29 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: ناوەندی بەسیجی شاری مەریوان لە کۆبوونەوەیەکدا داوای لە ژمارەیەک دەست و پێوەندییەکانی کردووە کە بە مەبەستی شەڕ لەگەڵ ئەرتشی ئازاد بچنە سووریە.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ناوەندی بەسیجی شاری مەریوان بە ژمارەیەک لە دەست و پێوەندییەکانی وتووە، پێویستە بە مەبەستی شەڕ لەگەڵ ئەرتشی ئازاد لە سووریە خۆیان ئامادە بکەن و پێشان وتوونە، بۆ ئەو کارەیان لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە خەڵات دەکرێن.
هاووڵاتییەکی ئاگادار لەو مەسەلەیە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند: لێپرسراوانی بەسیج لە شاری مەریوان لە کۆبوونەوەیەکدا کە بۆ بەشێک لە ئەندامەکانیان پێکیان هێنابوو وتوویانە، لەو ماوەیەی کەلە سووریەدا دەبن سەرجەم پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەیان لەلایەن رێژیمەوە دابین دەکرێت.
ئەم هاووڵاتییە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ وتیشی: هەر لەو کۆبوونەوەیەدا داوا لە ئەندامانی بەسیج کراوە، کە بۆ هەر رووداو، یان هێرشێک کە ئەگەری ئەوە هەیە بێتە پێش ئامادەیی خۆیان دەرببڕن و بە دژی دوژمنان شەڕ بکەن.
ئەو وتیشی: لێپرسراوانی بەسیج بە مەبەستی زوو هەڵخڵەتاندن و ناردنیان بۆ سووریە لە منداڵان و مێرمندڵان کەڵک وەردەگرن.