کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی شوێنەوارناسیی وڵاتی ئیتالیا گرێبەستی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵکۆڵینی شوێنەوارەکان واژۆ کرد

13:26 - 12 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: ناوەندی شوێنەوارناسیی وڵاتی ئیتالیا گرێبەستێکی بە مەبەستی هەڵکۆڵین و لێکۆلینەوە لە شوێنەواری گردی عەلیاوە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوارناسیی پارێزگای هەولێر واژۆ کرد.
بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری پارێزگای هەولێر ئەو گرێبەستەیان لەگەڵ زانکۆی میلانۆی وڵاتی ئیتالیا بە مەبەستی هەڵکۆڵینی شوێنەواری گردی عەلیاوەی ناحیەی شەمامکی ئەو پارێزگایە واژۆ کرد.
ئەو تیمەی شوێنەوارناسیی وڵاتی ئیتالیا بۆ ماوەی ٣ هەتا ٥ ساڵ لە هەرێمی کوردستان چالاکی دەکەن.
شوێنەواری گردی عەلیاوە لە ناحیەی شەمامکی باشووری رۆژئاوای شاری هەولێر هەڵکەوتووە و بەپێی هێندێ‌ لێکۆلینەوە، مێژووەکەی بۆ سەدەی حەوتەمی کۆچی دەگەڕێتەوە.