کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونیی هەواڵی کوژرانی بەشار ئەسەد لە لایەن کەسێکی ئێرانییەوە

16:42 - 5 خاکەلێوه 2713

کوردستان میدیا: رۆژنامەیەکی فەڕانسەوی بڵاوی کردەوە، سەرکۆماری رێژیمی سووریە لەلایەن یەکێک لە پارێزەرانی کۆشکی سەرکۆمارییەوە تەقەی لێ کراوە.

سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد بەشار ئەسەد دوای بریندار بوونی لە لایەن کەسێکی ئێرانییەوە کە لە کۆشکی سەرکۆماریدا بوو، رەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری دیمەشق کراوە و هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە، هەواڵی گیان لەدەست دانی پشت راست نەکراوەتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا کاناڵی شام بڵاوی کردۆتەوە، سەرجەم شەقام و کۆڵانەکانی دەوروبەری ئەو نەخۆشخانەیە کە بەشار ئەسەدی تێ دایە بەشێوەیەکی زۆر توند ئەمنیەتیی کراوە و ئیزنی هاتوچۆ کردن بە هیچ کەس نادرێت.
هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵێکی ناڕوونیش لە پێوەندیی کوژرانی فەرماندەی ئەرتشی ئازادی سووریە بڵاو بۆتەوە.
هەواڵدەریی دیلی نیووز رایگەیاندووە، ریاز مووسا ئەسعەد لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا گیانی لەدەست داوە.