کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتیی وەرزێڕانی ئیسفەهان لەهەمبەر کێشەی بێ ئاویی، لایەنی توندوتیژی بە خۆیەوە گرت

16:44 - 10 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: دوابەدوای ناڕەزایەتیی وەرزێڕانی ئیسفەهان بە کێشەی بێ‌ ئاویی، تێکهەڵچوون لە نێوان هێزە ئینتزامییەکان و هاووڵاتییان هاتە ئاراوە و ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران بریندار کران.
لەحاڵی حازردا بارودۆخی بەشێک لە پارێزگای ئیسفەهان زۆر ئاڵۆزە و لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێک کەلە نێوان وەرزێڕان و هێزە ئینتزامییەکان هاتۆتە ئاراوە ٢ هەتا ٣‌ کەس کوژراو و ژمارەیەکی بەرچاویش بریندار بوون.
ماڵپەڕیئێران ئازاد بڵاوی کردەوە، هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە رێژەی کوژراوەکان بە تەواوەتی نەزانراوە، بەڵام زیاتر لە سەد کەس بریندار بوون و ژمارەیەکیش دەسبەسەر کراون.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کرد، سەرلەبەیانیی رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ١٠‌ی رەشەمە خەڵکی ناڕازی لوولەی گواستنەوەی ئاوایان بۆ یەزد شکاندووە و هێرشیان کردۆتە سەر ویستگەی پۆمپاژی ئاو لە پارێزگای ئیسفەهان و لە ئەنجامدا توندوتیژیی لێ کەوتۆتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا هێزە ئینتزامییەکان بە هاوکاریی هێزەکانی دژە شۆڕش خۆپیشاندەرانیان سەرکوت کردووە و بەچەکی ساچمەیی لێیان داون.
ئەو ماڵپەڕە راشیگەیاندووە، وەرزێڕانی رۆژئاوای ئیسفەهانیش پەیوەست بە خۆپیشاندەران بوون.