کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی بۆمبە خووشەیی‌یەکانی رێژیمی سووریە، نزیک بە ٨٠ قوربانیی لێ کەوتەوە

21:33 - 14 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: فڕۆکە جەنگییەکانی رێژیمی سووریە بە بۆمبی هێشوویی ١٩ کەسیان کوشت و زیاتر لە ٦٠ کەسی دیکەشیان بریندار کرد.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، ئەم بوردمانە لە شاری حەلەب رووی دا و تێیدا ٩ بۆمبی هێشوویی دروستکراوی رووسیە کە ١٥٠ بۆمبی چکۆلەتری لەخۆ دەگرت لەدژی خەڵکی سووریە بە کار هاتوون و لە ئاکامدا ئەم کۆمکوژییەی لێ کەوتووەتەوە.
سووریە یەکێک لەو وڵاتانەیە کە پەیماننامەی ساڵی ٢٠١٠ی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی سەبارەت بە کەڵک وەرنەگرتن لە بۆمبە هێشوویی‌یەکان واژۆ کردووە.
لە هەواڵیکی دیکەدا چالاکانی سووری باس لەوە دەکەن، کە شەڕێکی توند لە نێوان ئەرتشی سووریە و دژبەران رووی داوە و تێیدا دەیان سەرباز و دژبەری رێژیم کوژراون.
هەر لەم پێوەندییەدا ئوپۆزسیۆنی سووریی چاودێری مافی مرۆڤ لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، کە لەم شەڕدا بەشێکی بەرچاوی خەڵک هەڵاتوون.
مەزندە دەکرێ لە سەرەتای شۆڕشەکانی سووریەوە هەتا ئیستا، نزیک بە ٧٠ هەزار کەس بەهۆی نائارامییەکانی ئەو وڵاتەوە کوژراون.