کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەكانی رێژیم لەناوچەی سەلاسی باوەجانی دەستیان بە سەر ژمارەیەك ئاژەڵی هاووڵاتیانی كوردا گرت

18:05 - 30 رەشەمه 2712

كوردستان میدیا: هێزەكانی رێژیمی ئێران لە ناوچەی سەلاس و لە نزیك سنووری هەرێمی كوردستان دەستیان بەسەر ژمارەیەكی بەرچاو لە مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتیاندا گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو هێزانە 200 سەر مەڕ و ماڵاتی دانیشتوانی ئاواییەكانی شێخ سەلە و رەجەوی سەر بە سەلاسی باوەجانیان لەگەڵ خۆیان برد.
لە كۆی گشتیی ئەو رێژەیە 150 سەر مەڕ و ماڵات خاوەنەكی خەڵكی شێخ سەلەیە و ٥٠ سەریشیان خاوەنەكەی خەڵكی ئاوایی رەجەوییە.

هاووڵاتیانی ئەو ئاوایانە بەمەبەستی ئەو ئازار و ئەزیەتی هێزە نیزامییەكان سەردانی فەرمانداری شاری سەلاسی باوەجانیان كردووە، بەڵام لەلایەن ئەو ناوەندەوە هیچ وڵامێكیان پێ‌نەدراوەتەوە.

پێشتریش هێزە نیزامییەكانی رێژیمی ئێران لە ئاواییەكانی سەر بە شاری مەریوان بەبێ‌هۆ دەستیان بەسەر مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتیاندا گرتبوو.