کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەکانی رێژیم بە دانیشتوانی دوو گوندی \"مەریوان\"یان راگەیاندووە، کە دەبێ‌گوندەکانیان چۆڵ بکەن

14:29 - 29 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: ماوەیەکە رێژیمی ئیسلامیی ئێران وێڕای زەخت و گوشار بۆ سەر گوندەکانی ناوچەی خاو و میراوا و سەرشیوی مەریوان، پێشیان راگەیاندوون کە دەبێ ئەو ئاوایی‌یەکانیان چۆڵ بکەن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە بیانووی دروست کردنی پارکی حیفازەت کراوی حەیاتی وەحش لە ئاوایی‌یەکانی خانمە کۆن و ساوجێ‌بە دانیشتوانی ئەو شوێنانەیان وتووە کە دەبێ لەوێ‌بڕۆن.
لەو پێوەندییەدا هێزەکانی سەربە پاسگای هەنگی مەرزیی ئاوایی قوڵقوڵە بە بەردەوامی سەردانی ئاوایی‌یەکانی خانمەکۆن و ساوجێ‌دەکات و داوای رۆیشتن لە دانیشتوانی ئەو شوێنانە دەکات.
یەکێک لە دانیشتوانی ئاوایی ساوجێ‌بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند، ئەو هەوڵەی هێزەکانی رێژیم تەنیا بۆ بێ‌رێزی کردن بە خەڵکی ئەو ناوچانەیە.
ئەو هاووڵاتییە وتیشی: ئەو هێزانە هەر جارە و بە بێانوویەک گوشار دەخەنە سەر هاووڵاتییانی کورد و دروست کردنی پارکی حەیات وەحشیش هیچ بنەمایەکی نییە.