![](/weney-mallperr/3862.jpg)
کوردستان میدیا: دیپلۆماتێکی پایەبەرزی ئەمریکایی وردەکارییەکانی پێشنیاری وڵاتانی ئورووپایی لە پێوەندیی بەرنامە ناوکییەکەی رێژیمی ئێران خستە روو.
هەواڵدەریی ئاسۆشێتێد پرێس بڵاوی کردەوە، لە دانیشتنەکانی ئەم دوایەی شاندی رێژیمی ئێران و گرووپی پێنج زێدە یەک لە قەزاقستان لە هەر کاتێکیتر، ئیمتیازی زیاتر بە ئێران دراوە.
سەرچاوەکە لە زاری لێپرسراوێکی ئەمریکایییەوە رایگەیاند، ئەو گرووپە بە رێژیمی ئێرانی وتووە، دەتوانێهەتا ٢٠% ئورانیۆم چڕ بکاتەوە.
وڵاتانی ئورووپایی لەسەر ئەوەش کۆک بوونە کە ئەگەر ئێران پابەند بەو بڕیارە بێت، ئامادەن کە بەشێک لە گەمارۆکان هەڵبگرن.
بەپێی ئەو بڕیارە ئێران دەتوانێهەتا ئاستی ٢٠% ئورانیۆم چڕ بکاتەوە و ئەویش تەنیا بە مەبەستی بەکارهێنانی بۆ راکتۆری ئەمیر ئاباد تاران.
ئەو لێپرسراوە ئەمریکایییە وتوویەتی، ئەو جارە بە پێچەوانەی پێشوو داوا لە دەسەڵاتدارنی ئێران کراوە کە چالاکییەکانی بنکەی فردو هەتا کاتێکی دیاری کراو رابگرێ.
هەر لەو پێوەندییەدا گرووپی پێنج زێدە یەک رایانگەیاندووە، گەمارۆ نەوتی و بانکییەکانی بە شێوەی پێشوو دەمێنەوە.
هەواڵدەریی ئاسۆشێتێد پریس ئاشکراشی کردووە، بێجگە لە نوێنەرانی ئەمریکا سەرجەم نوێنەرانی دیکە لەگەڵ ئێران وتووێژی راستەوخۆیان ئەنجام داوە.