کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وشک بوونی دارستانەکانی ئیلام رووی لە زیاد بوونە و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی پێوەندیداری رێژیم بەردەوام

20:15 - 1 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: وشک بوونی دارستانەکانی ئیلام رووی لە زیادبوونە و بەرپرسانی رێژیمی ئێران لەمەڕ پێشگیری لەو کارەساتە هیچ کارێکیان ئەنجام نەداوە.


هەواڵدەریی \'\'مێهر\'\' بڵاوی کردەوە، وشک بوونی نزیکەی لە سەدا ٧٠ی دارستانەکانی ئیلام کە زیاتر لەسەدا ٩٠یان لە داربەڕوو داپۆشراوە، رووی لە زیاد بوونە.
ئەو کێشەیە چەندین ساڵە بەرۆکی داربەڕووەکانی دارستانەکانی ئیلامی گرتووە و کەمتەرخەمیی بەرپرسە پێوەندیدارەکانی رێژیم، وشک بوونی زیاتریشی لێ کەوتووەتەوە.
وشکەساڵی، تەپ و تۆز و کۆمەڵێک نەخۆشیی جۆراوجۆر بووەتە هۆی لەناوچوونی داربەڕووەکانی داستانەکانی ئیلام.

6805.jpg


پارێزگای ئیلام زیاترین رێژەی وشک بوونی داربەڕووی لە چیاکانی زاگرۆسدا لەخۆ گرتووە.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، لە ئەگەری بەردەوامیی ئەو بارودۆخە و کەمتەرخەمیی ناوەندەکانی رێژیمی ئێران، گەورەترین بەربەستی جەنگەڵیی ئێران لەهەمبەر گەردیلەکان، لە ٤٠ ساڵی داهاتوودا بە تەواوەتی تەفرووتوونا دەبێت.