کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیشانگای پیشە دەستییەکان و کتێبی هەورامان لە مەریوان بەڕێوە دەچێت

15:43 - 11 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: مێژووی کۆن و ئاسەوارە فەرهەنگییەکانی هەورامان لە چوارچێوەی پیشە دەستییەکانی ئەو ناوچەیە، لە پیشانگایەکدا لە شاری مەریوان نمایش دەکرێت.
ئەو پیشانگایە رێکەوتی ١٥ی رەشەمە هەتا ٢٢ رەشەمە، بە مەبەستی پیشاندانی بەرهەمە پیشەیی‌یە دەستییەکان و پەرتووکی نووسەرانی دەڤەری هەورامان، لە شاری مەریوان بەڕێوە دەچێت.
ناوچەی هەورامان خاوەن دیرۆکێکی کۆنە و لە ئاسەوارە کەوناریی‌یەکان و میراتی فەرهەنگیدا ناوبانگی تایبەتی لە ناوچەدا دەرکردووە و هەتا ئێستا توانیویەتی زۆربەی پیشە، ئاسەوار و بایەخەکان بپاریزێت.
هەر لەو پێوەندییەدا ماڵپەڕی مەریوان نیووز بڵاوی کردەوە،ئەو پیشانگایە بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە بەڕێوە دەچێت.