![](/weney-mallperr/3970.jpg)
کوردستان میدیا: لەپەیامی شەش رێکخراوی ژناندا هاتووە، یەكێك لەو رۆژە مێژووییانەی كە ژنان بە گشتی و پیاوانی پێشكەوتوو و هەڵگری بیری نوێخواز، لە پێناوی سەربەستی و یەكسانیدا بەرزی دەنرخێنن، رۆژی 8ی مارسە.
نوسخەیەک لەو پەیامە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە.
دەقی پەیامەکە:
هاونیشتمانانی بەرێز
خەڵكی تێكۆشەری كوردستان
ژنانی ئازادیخواز و دەروەستی نەتەوەی كورد
خەبات بۆ ئازادی و وەدیهاتنی دادپەروەری و رێز گرتن لە بەها مرۆڤانییەكان، مێژوویەكی دوور و درێژ، پر كەند و كۆسپ و پڕ لە گیانفیدایی و قوربانیدانی هەیە، لەو نێوەندەدا خەباتی ژنان بۆ وەدستهێنانی سەرەتاییترین مافەكان و پێكهێنانی كۆمەڵگایەكی یەكسان بۆ ژن و پیاو، گەلێك لاپەرەی زێرینی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا تۆمار كردووە.
یەكێك لەو رۆژە مێژووییانەی كە ژنان بە گشتی و پیاوانی پێشكەوتوو و هەڵگری بیری نوێخواز، لەچوارچێوەی خەباتی ژنان لە پێناوی سەربەستی و یەكسانیدا بەرزی دەنرخێنن، رۆژی 8 مارس، رۆژی جیهانی ژنانە.
ئاوردانەوەیەكی كورتیش لەم یادە پیرۆزەدا دەرخەری ئەو راستییە حاشا هەڵنەگرەیە كە تەنانەت دیاری كردنی 8ی مارس بۆ رۆژی جیهانی ژن بە چەندین قۆناغ و لە چ هەلومەرجێكی دژواردا بریاری لەسەر دراوە.
لە وەها رۆژێكدا، لە ساڵی 1875ی زایینی، ژنانی كرێكاری كارخانەی رستن و چنینی شاری نیویۆركی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئامریكا بە نارەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە كەمیی موچە رێپێوانێكی هێمنانە بەرێوە دەبەن و بەداخەوە پۆلیس بەروروویان دەبێتەوە و كۆمەلێكیان لێبریندار دەكات. لەو ساڵە بەدواوە ئەم حەرەكەتە بەردەوام پەرە دەستێنێت تاكوو ساڵی 1977 یونسكۆ، رۆژی 8ی مارس، وەك رۆژی نێونەتەوەیی ژنان رادەگەینێت و لەو ساڵەوە هەتا ئێستا بەم بۆنەیەوە رێز لە ژنان و خەبات و تێكۆشانیان دەگیردرێت.
لەكاتێكدا ئەم ساڵ یادی 8ی مارس دەكەینەوە كە ژنانی ئێران بەگشتی و ژنانی كورد بە تایبەتی لە سەرەتاییترین مافەكانی خۆیان بێبەشن و لەوەش زیاتر ژنانی نەتەوە بندەستەكانی ئێران وەك شارومەندی پلە 2 لێیان دەرواندرێ. لە یاسای بنەرەتی حكوومەتی دواكەوتووی ئێراندا، دەیان قەید و بەند بۆ ژنان دانراوە كە لە سەرەتاییترین مافە ئینسانیەكان بێبەشیان دەكات.
لەو یادە پیرۆزەدا ویڕای بەرز نرخاندنی خەبات و تێكۆشانی ژنانی ئێران بەگشتی و كوردستان بە تایبەتی رادەگەینین كە ئێمە ژنانی كورد یەكگرتووانە و كۆڵنەدەرانە لە رێگای وەدەستهێنانی سەرجەم مافە نەتەوەیی و ئینسانیەكانمان هەنگاوەكانمان بە برشتتر لە رابردوو هەڵدەگرین و ئاواتەخوازین بە هاوكاری سەرجەم ژنان و پیاوان و رێكخراوە مودێڕن و پێشكەوتوخوازەكان كۆمەڵگایەكی یەكسان و پڕ لە جوانی بنیات بنێین. ئەم راستییەش لەبیر ناكەینەوە كە كورتترین رێگای گەیشتن بە ئامانجەكانمان، رێگای یەكگرتوویی و هاودەنگیمانە.
جارێكی دیكە پیرۆز بێت 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان
ـ یەكیەتی ژنانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
ـ كۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات
ـ یەكیەتی ژنانی دێمۆكراتی كوردستان
ـ رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد
ـ كۆمیتەی ئافرەتانی سازمانی خەبات
ـ ژنانی یەكیەتی دێمۆكراتیكی كوردستان