کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغاتی بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە شارەکانی کوردستان بەردەوامە

15:09 - 3 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا: لە زۆربەی ناوچە و شارەکانی کوردستانی ئێران، ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە لایەن ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەرز ڕاگیرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان، قارەمانان و ڕۆڵەکانی دێموکرات ٧٠هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستانیان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، بەرز ڕاگرت.

شنۆ

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری شنۆ بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستانیان بەرز ڕاگرت.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوە چوو بریتین لە: ڕەحیم ئاباد، مام‌تەمر، سەیدئاوێ، مەدرەسەی شەرەف، دەوروبەری بیمارستان، میراباد، سەلیم ئاباد، قەبری شەهیدان

هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گەڕەکەكاني ناو شاری شنۆ و گوندەكانی گوندەوێڵە، ئاڵیاوێ و نەڵيوان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە باڵانیش سەر به گەلی قاسملوو، ڕێگای نێوان نەغەده ـ شنۆ، ئاڵیاوێ و ڕێگای نێوان ئاڵیاوێ و نەڵیوان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بۆکان

ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شاری بۆکان ڕێکەوتی ١ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە گوندەکانی سەرچنار و دێی مەلا چالاکیی تەبلیغییان بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان بەڕێوە برد.

هەروەها ئەندامانی حیزبی دێموکرات ڕوژی سێ‏شەممه ڕێکەوتی ٣٠ی بەفرانبار ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان لەسەرکێوی میراوا، ڕووبەڕووی شاری بوکان به یادی ٢ی ڕێبەندان هەڵکرد و هەتا ڕۆژی چوارشەممە لە شوێنی خۆی مابووەوە.

سنە

قارەمانانی دێموکرات و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان یادی ٧٠ ساڵەی کۆماری کوردستان لە ناو شاری سنە و دەوروبەری، چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوە بردووە کە بریتییە لە :

شه‌هرەکی ساحلی، شەهرەکی زاگرۆس، شەهرەکی بەهاران ٣/١٩ - ٤/١٩ - ٢/١٩، دانشگای کوردستان، دانشگای سەما، دانشگای پیامی نوور، ١/١٧، گەڕەکی ئاغە زەمان، سپوور ئاوا، تەپەی بهارمەست، کانی کووزەڵە، شارۆچکەی نایسەر .

هەروەها ئەندامانی تێکۆشەری دێموکرات، تراکت و پۆستێر و سی‌دی تایبەت بەم ڕۆژەیان بڵاو کردووەتەوە .
13408.jpg

13407.jpg

13403.jpg

13404.jpg

13402.jpg

13400.jpg

13398.jpg

13401.jpg

13405.jpg

13397.jpg

13406.jpg

13399.jpg