کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە کوردستان درێژەی هەیە

18:48 - 30 بەفرانبار 2715

کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ٧٠هەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەدەستی پێشەوای نەمر قازی محەممەد، تێکۆشەرانی دێموکرات بە بەڕێوە بردنی چالاکیی تەبلیغاتی ئەو ڕۆژەیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێر، ڕێزیان لە یادی ٧٠ ساڵەی کۆمار و ٢ی ڕێبەندان گرت.

ڕۆڵە قارەمانەکانی دێموکرات له شاری بۆکان، لەو شوێنانە چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد: بلواری شەمسی بورهان تا سێ‌ڕێیانی كەرێزە، بلواری پردی تازە و دانشگای عیلمی كاربوردی، تابلۆكانی جادەی كۆسە تا گوندی كۆسە، قوتابخانەكانی باغی فەرهەنگ، شەقامەكانی حەمامیان، پەیام، ٢٠ میتری و پردی كۆنە تا مەیدانی وەحدت.

هەروەها ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی دێموکرات لەو شارە بە بڵاوكردنەوەی پۆستێر، نووسینی دروشم و بەیاننامەی حیزبی دێموکرات لەسەر تەحریمی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕێژیم، چالاکیان ئەنجام داوە.