کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە شارەکانی کوردستان درێژەی هەیە

16:18 - 19 گەلاوێژ 2715

کوردستان میدیا: بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ یادی ٧٠مین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری شنو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو چالاکییانە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٨ی گەلاوێژ ئەنجام دراون و تێیدا وێنە و تراکت بڵاو کراونەتەوە.

ئەندامان و تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری شنۆ لە گوندی ئاڵیاوێ\'\' وێنە و تراکتی تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژیان بڵاو کردەوە.

لە چەند رۆژی رابردووشدا ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی بۆکان و سەقز چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردبوو.