کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە شاری پاوە بەڕێوەچوو

12:35 - 24 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات بە نووسینی دروشمی حیزبی لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری پاوە، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە نووسینی دروشمی \'\'بژی دێموکرات، بژی رێبازی قازی و قاسملوو و شەرەفکەندی\'\'، شەوی ٢١ لەسەر ٢٢ی رێبەندان چالاکیی تەبلیغییان لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی شاری پاوە بەڕێوەبرد.
ئەو شوێنانە کە چالاکییان تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە: فەرهەنگیان، دەوروبەری باخی شارەداری، فەرمانداری و فەرهەنگیان، ئیدارەی ئیتلاعات، زەمین شاری و فەلکەی فەرمانداری.
هێزه نیزامییەکانی رێژیمی ئێران لە شاری پاوه پێش نیوەڕۆی رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٢٢ی رێبەندان، سەرەرای ئەوەی کە کەشێکی ئەمنیەتییان خولقاندبوو، دروشمەکانیان پاک کردەوە.