کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی خەباتگێڕانی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز بەردەوامە

16:04 - 23 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی بەرزە ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز، لە شاری ڕەبەت چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، تێکوشەرانی دێموکرات لە شارەکانی کوردستان بە چالاکیی تەبلیغیی بەربڵاو، بە پیری ئەو ڕۆژە میژووییەوە چوون و ئەو بۆنەیان بەرز ڕاگرت.

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئەمساڵیش، وەک ساڵانی ڕابردوو لە شار و گوندەکانی کوردستان، ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەزیان بەرز ڕاگرت.

ڕەبەت

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ڕەبەت، لەو شوێنانە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد؛ کوچەی ئاشی، شەقامی لیلانێ، دەوروبەری مۆڵگەی بەسیج و نێو مۆڵگەی بەسیج، مزگەوتی ئیمام شافعی، مزگەوتی سەرچاوێ، دەوروبەری پارکی بەهاران و کوچەی گۆڵناز و کوچەی ئاشتی، ڕێگاکانی لیلانێ و هەنداوێ، نێو گۆندی لیلانێ).