کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان بەردەوامە

14:55 - 5 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا: لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، لە لایەن ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەرز ڕاگیرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان، قارەمانان و ڕۆڵەکانی دێموکرات، ٧٠هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستانیان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، بەرز ڕاگرت.

باڵانیش

ڕۆڵە نەبەزەکانی دێموکرات لە شاری باڵانیش، بەرەوپیریی یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان چوون و ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری باڵانیش، تراکت و پوستێری تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان، DVDی وتووێژەکانی دوکتور قاسملو، کە ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی لە کاناڵی بی بی سی کرابوویان، بڵاو کردەوە.

لە زۆربەی گەڕەک و کۆڵانەکانی شاری باڵانیش، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تراکت و وێنەی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندانیان بڵاو کردووەتەوە.

ئەو کارەی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە کاتێکدا بووە کە، جاش و بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێران، فەزای ئەو شارەیان بە تەواوەتی میلیتاریزە کردبوو.

بۆکان

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکان، بۆ چەندەمین جار چالاکیی تەبلیغاتییان بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندانەوە بەڕێوە برد و لەسەر کێوی قوژاغڵووی گوندی حاجی‏ئاوای چۆمی مەجیدخان، ئاگری ٢ی ڕێبەندان کرایەوە.

هەروەها بە بۆنەی ٢ێ ڕێبەدانەوە، تەقەی خۆشی کراوە و لەو شوێنانەی نێو شاری بۆکان، چالاکیی تەبلیغاتیی بەڕێوە چووە:
میرئاوا ،سەر ڕێگای حەمامیان، نزیک حەمامەکه،گوندی کەرێزەی میرئاوا، بەر مزگەوتەکه، سەر ڕێگای زانکۆی عیلمی کاربوردی، پردی کۆسه، خیابانی زەیتوونی شومالی له عەشایر، کوچەی بیمارستانی قەدیم، بەردەرگای ئاپارتمانەکانی دەوروبەری دادگا، خیابانی نەساجی له شەهرەکی نەساجی، نەبشی خیابانی سەردارعەزیزخانی موکری، خیابانی مەریوان، خیابانی یەک شەوه، نزیک حەمامی حاجی شاخه و خیابانی زەیتون.

13451.jpg

13450.jpg

13452.jpg

13447.jpg

13449.jpg

13454.jpg

13453.jpg