کوردستان میدیا: هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ناوچە جیاجیاکانی ئەهواز ٤ هاووڵاتیی عەرەبیان دەسبەسەر کرد.
عادڵ مووسا خەنفری دانیشتووی ناوچەی کووت، عەبدوڵڵا شاعیری نەتەوەیی عەرەب، مالیک عەبید دانیشتووی ناوچەی کوورە و عەلی حەیدەر تەمەن ٢٣ ساڵ دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراون.
چالاکانی مافی مرۆڤیالاحوازی بڵاویان کردەوە، هێزە ئەمنیەتییەکان سەرەڕای دەسبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییانە بێ حورمەتی زۆریشیان پێ کردوون.
ماوەیەک لەمەوبەریش جەلیل حەمید کەعبی، کەعب شاپوور تەمەن ٢٠ ساڵ و وەلید حونش تەمەن ٢٤ ساڵ ئەو سێ چالاکە عەرەبە بوون کە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزران.
لەلایەکی دیکەشەوە چوار ئاوایی لە شارستانی شووشتەر، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە میلیتاریزە کرابوو.
دانیشتوانی ئاواییەکانی شان سەخی، ئەلدهول، بەیت نەبی و بەیت یریح لە ماڵەکانیاندا حەبس کراون و ئیزنی چوونەدەر لە ئاوایان نییە.
چەند رۆژ لەمەوبەریش لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێران، لە ناوچەی ئەلسیاحی ئەهواز چالاکێکی سیاسیی عەرەب بە ناوی عەبباس حەقی گیانی لەدەست دابوو.