![](/weney-mallperr/8046.jpg)
کوردستان میدیا: نوێنەری حێزبی دێموکرات له وڵاتی ئاڵمان، له سەردانێکدا بو پارلمانی ئەو وڵاته چاوی به جێگری سەرۆکی پارلمانی ئاڵمان کەوت.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ هیوا بەهرامی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رۆژی سێشەممه رێکەوتی ٢٩ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی سەردانی پارلمانی ئاڵمانی کرد و لەو سەردانەدا لەگەڵ \'\'کڵاودیا رۆت\'\' جێگری سەرۆکی پارلمان کۆبووەوە.
دۆخی هەنووکەیی کوردستانی ئێران و هەلومەرجی سیاسیی ئەو بەشەی کوردستان لەلایەن نوێنەری حیزبەوە بۆ جێگری سەرۆکی پارلمانی ئاڵمان تاوتوێ کرا.
کڵاودیا رۆت وێڕای خۆشحاڵیی خۆی لە پێوەندیی خۆیان لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هاوکاری و پاڵپشتیی خۆی لە پرسی کورد لە کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دووپات کردەوە و رایگەیاند: لە داهاتوودا کار بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران و بەتایبەت کوردستانی ئێران دەکەن و لە هەموو ئاستێکدا پشتگیری لەو پرسە رەوایە دەکەن.
کڵاودیا رۆت کەسایەتییەکی دیار و کورد دۆست و هەروەها دۆستی نزیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.