کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنانی پێشمەرگەی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەزەوە جەولەیەکی نیزامییان بەڕێوە برد

23:25 - 21 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی سیاسی - نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، جەولەیەکی نیزامییان بەڕێوە برد و ڕێزیان لەو ڕۆژە گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٠ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، کۆمیسیۆنی سیاسی - نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، جەولەیەکی نیزامییان بەڕێوە برد.

هەر بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، ژنانی دێموکرات سەردانی گڵگۆی شەهیدانیان کرد و پەیمانی وەفاداریان لەگەڵ شەهیدان نوێ کردەوە.

ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە پلینۆمی دووهەمی كومیتەی ناوەندیی هەڵبژێردراوی كۆنگرەی شەشەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژانی ١٥تا ٢٤ی گەلاوێژی ١٣٦٣ی هەتاوی، ڕۆژی٢٦ی سەرماوەز وەكوو ڕۆژی پێشمەرگەی كوردستان دیاری كرا.

12845.jpg

12847.jpg

12848.jpg

12846.jpg