کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنێکی کورد لە مەهاباد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

12:57 - 26 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی شاری مەهاباد خۆی هەڵواسی و لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاتژمێر ٠٤:٣٠ی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٥ی رێبەندان، ژنێک بەناوی سەکینە تەمەن ٣٠ ساڵ و خاوەن مێرد و دوو منداڵ خۆی کوشت.
سەکینە خەڵکی گەڕەکی پشتەپی بەری مەدرەسە و هاوسەرەکەی کەسێک بەناوی ع بووە.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە هۆکاری خۆکوژیی ئەو ژنە لەبەر دەستدا نییە.