کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کورد و عەرەبەکانی هەرێمی حەسەکە لە شاری \"گرێ سپی\" سووریە کۆنگرەیان بەست

14:42 - 21 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: هاووڵاتییانی کورد و عەرەبەکانی دانیشتووی هەرێمی حەسەکە لە شاری گرێ سپی کۆنگرەی یەکەمی خۆیان پێک هێنا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هەر دوو گەلی عەرەب و کورد کە ساڵانێکی دوور و درێژە لەو هەرێمەدا ژیان بەسەر دەبەن و ئەو کۆنگرەیەشیان بە مەبەستی پتەوتر کردنی پێوەندییەکانیان بەڕێوە بردووە.
بەشدارانی کۆنگرەکە خوازیاری سەقامگیر بوونی دێمۆکراسی، ئازادی، بەرابەری ‌و پێشکەوتنی زیاتریان بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی سووریە خواست.
کۆنگرەکە داوای لە هەموو گەلانی سووریە کرد کە یەکیەتیی خۆیان بەهێز بکەن، هەتا بتوانن بە ئامانجەکانی خۆیان بگەن.