کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کونفڕانسی رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی بەڕێوەچوو/ کێشەی ئێران و وڵاتانی بەشدار لەپێوەندی سووریە

19:55 - 18 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: کونفڕانسی بەرپرسانی رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی بە ئامادە بوونی ٥٦ وڵاتی ئیسلامی بەڕێوەچوو.
ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە بڵاوی کردەوە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٨ی رێبەندان ئەو کۆنفرانسە لە کاتێکدا بەڕیوەچوو کە رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتانی عەرەبی لەسەر کێشەی سووریە ناکۆکییان هەیە.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەوڵی ئەوە دایە رێژیمی سووریە بە تەنیا هۆکاری قەیرانەکان لە قەڵەم نەدرێت.
باقی وڵاتانی بەشداری ئەو کۆنفرانسە، رێژیمی بەشار ئەسەد لە قەیرانەکان بە بەرپرسیار دەزانن.
پێشتر کونفڕانس رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە مانگی ئاگۆستی رابردوو لە شاری مەککە بەڕێوەچوو و تێیدا ئەندامەتیی سووریە هەڵپەسێردرا.
لە پێش‌نووسی بەیاننامەی کۆتایی کونفڕانس لەسەر پێویستیی راگواستنی دەسەڵاتی سووریە بە شێوەیەکی ئاشتیخوازانە پێداگری کراوەتەوە.
بەیاننامەکە رێژیمی سووریەی لە رووداوەکانی ئەو وڵاتە بە بەرپرسیار دەزانێت و خوازیارە بە وتووێژی ئەو رێژیمە لەگەڵ دژبەران کۆتایی بەو قەیران‌گەلە بێت.