کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی گشتیی کۆمەڵەی کولتووریی کورد لە وڵاتی نوروێژ سمینارێکی بەڕێوە برد

13:58 - 14 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: کۆمەڵەی کولتووریی کورد سمینارێکی بۆ خەبات قوربانی رۆژنامەنووس لە وڵاتی نوروێژ پێک هێنا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٢ی رەشەمە کۆمیتەی گشتیی کۆمەڵەی کولتووریی کورد، سمینارێکی سەبارەت بە وڵاتی ئیتالیا و چەمکەکانی ئۆتۆنۆمی، فیدراڵیزم و سەربەخۆیی لە پێوەندی لەگەڵ ئێران و کوردستان، بۆ بەڕێز خەبات قوربانی، رۆژنامەنووس و کادری تەلەفزیۆنی تیشک، لە شارۆچکەی لیلەستروێمی نوروێژ بەڕێوە برد.
سەرەتای سمینارەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە رۆحی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێ کرد.
پاشان هیوا ئەحمەدی بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی کۆمەڵەی کولتووری کورد ــ نۆڕوێژ، به چەند وتەیەک سیمینارەکەی کردەوه.
پاشان سمکۆ بێکەس ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمیتەی گشتی بڕگە و بابەتەکانی سمینارەکەی بە بەشداران ناساند.
چەمکەکانی دێمۆکراسی، سوسیالیزمی دێمۆکراتیک و ئازادی و فێڵ کردنی دەسەڵاتدارانی ئیتالیا بەگشتی و سیلیۆبەرلیسکۆنی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتالیا بابەت‌گەلێک بوون کە لەلایەن خەبات قوربانییەوە باسیان لێوە کرا و لەسەر وڵاتی ئیتالیا و پێگەی سیاسی و دەسەڵاتی بەرێوەبەریی ئەو وڵاتە بۆ بەشداران دوا.
لە بڕگەیەکی دیکەدا دوکتور خالید خەیات لە رێگای سکایپەوە لەو سمینارەدا بەشداریی کرد سەبارەت بە ئێران و بابەتی پێوەندیدار بە سیمینارەکە، کۆمەڵێک سەرنج و تێبینیی بۆ ئامادەبوان هێنایە بەرباس.
لە کۆتایی سمینارکەدا بەشداران را و سەرنج و تێبینیی خۆیان ئاراستە کرد و لەلایەن کۆڕگێڕانەوە وەڵام درایەوە.