کوردستان میدیا: لە شاری سارپسپۆرگی پارێزگای ئۆستفۆڵدی نوروێژ، کۆنفڕانسێک بەبۆنەی یادی کیمیابارنی شاری هەڵەبجە بۆ دوو ئەندام پارلمان پێک هات.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٥ی رەشەمە ئەو کۆنفڕانسە بۆ قادر حەسەن و فازڵ بەشارەتی لە پارلمانتارانی پارلمانی کوردستان، شادیە حەیدەری ئەندام پارلمانی سوێد و سوێن رولات یووهانسەن ئەندام پارلمانی نوروێژ بەڕێوەچوو.
سەرەتای رێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد.
پاش پێشکەش کردنی باسەکان لەلایەن پارلمانتارەکانەوە، بەشدارانی کۆنفرانسەکە را و بۆچوونی خۆیان دەربڕی.
ئەم کۆنفرانسە لەلایەن کۆمەڵەی کولتووریی کوردەوە بەڕێوەچوو.