کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی ناسراوی ناوچەی سەلاسی باوەجانی، کۆچی دوایی کرد

13:15 - 28 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: دۆستێکی دێرینی حیزبی دێمۆکرات و کەسایەتییەکی ناسراوی ناوچەی سەلاسی باوەجانی بەهۆی جەڵتەی دڵ، کۆچی دوایی کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، حاجی عەلی کاکایی کوڕی مەحموود و خەڵکی ئاوایی سێتەپانی ناوچی سەلاس ماڵاوایی لە ژیان کرد.
حاجی عەلی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی هاوڕێ‌لەگەڵ بنەماڵەکەی ئاوارەی عێراق دەبن و لە کەمپی ئەلتاش نیشتەجێ‌کران و پاش ٦ ساڵ بەسەر بردنی ژیانی سەخت و دژوار، رووی کردە وڵاتانی دەرەوە.
کاک عەلی دوای گیرسانەوەی لە وڵاتی سوێد، پاش ١٠ ساڵ ئەوێشی بەجێ‌هێشت و چووەوە کوردستانی ئێران.
حاجی عەلی دوای گەڕانەوەی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی شاری کرماشانەوە ئەزیەت و ئازاری زۆر درا.

3707.jpg


ئەو کەسایەتییە ناسراوە بەهۆی لێدانی لە رادەبەدەر لە نێو زینداندا تووشی چەندین نەخۆشی بوو و هەر بەو هۆیەشەوە جەڵتەی دڵ لێی دا و له ئەنجامدا چەند رۆژ لەمەوبەر گیانی لەدەست دا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کاکایی دەکات.

رۆحی شاد