کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی ناوچەی سەڵماس کۆچی دوایی کرد

19:16 - 8 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: مەلا عەزیز حەقدار کەسایەتیی خۆشناو و لایەنگری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مەلا عەزیز حەقدار ناسراو بە مەلا بەیلەر خەڵکی ئاوایی دۆستان لە ناوچەی شپیرانی سەڵماس بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لە سەر جادەی ورمێ‌ ـ مەهاباد گیانی لەدەست دا.
مەلا عەزیز کەسێکی خۆشناو و مەلای ئاوایی دۆستان بوو.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مەلاعەزیز دەکات.
رۆحی شاد