کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گاریگەریی گەمارۆکان/ نەوتی ئێران لە بەرانبەر خواردن

17:56 - 18 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: سەرەڕای دانپێدانانی لێپرسراوانی رێژیمی ئێران لە گاریگەریی گەمارۆکان لەسەر ئابووریی ئەو وڵاتە، نەوتی ئێران لەهەمبەر وەرگرتنی خواردن، مامەڵەی پێ دەکرێت.
نوێنەرێکی مەجلێسی رێژیمی ئێران وتی: گەمارۆکانی ئامریکا و وڵاتانی ئورووپایی لەدژی ئێران ئەو وڵاتەی بەرەو ئەو ئاراستەیە بردووە کە نەوت لەهەمبەر خورادن بێت.
محەممەد حوسێن ئاسەفەری وتیشی، لە هەمان کاتیشدا یەکیەتیی ئورووپا هەواڵی خولی نوێی دانووستانەکانی بڵاو کردووەتەوە.
ئەو نوێنەرەی مەجلیس به هەواڵدەریی ئیسنای راگەیاندووە: ئەگەری ئەوە لە ئارا دایە کە گەمارۆ پەسندکراوەکانی ئامریکا لەدژی ئێران، کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی ئەو رێژیمە دابنێت.
ئاسەفەری، سەبارەت بە بێ‌دەنگیی بان‌کی مۆن سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە زیاد بوونی گەمارۆکان لەدژی ئێران رەخنەی گرتووە.
لەم چەند مانگەی دواییدا هەواڵەکان زیاتر لەسەر بارودۆخی نالەباری ئابووریی پیشەی ئێران و پشێوییەکانی بازاری ئەو وڵاتە لێدوان دەدەن و ئەحمەدی نژاد سەرکۆماری رێژیمی ئێرانیش دانی بە کاریگەریی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئەو وڵاتە دانابوو و هەروەها خامنەییش ئە گەمارۆیانەی بە کردەوەیەکی هۆڤانە وەسف کردبوو.