کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرووپی شاخەوانیی قەندیل لووتکەی \"سپی رێز\"ی شنۆیان نایە ژێر پێ

13:01 - 8 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: گرووپی شاخەوانی قەندیلی شاری پیرانشار، توانیی لووتکەی سپی رێز لە شاری شنۆ بنێنە ژێر پێ.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو گرووپە شاخەوانییە بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەو لووتکەیەدا مەودایەکی ٣٣٥٠ میتریی بڕیوە.
سپی رێز لە شاری شنۆ و لە نێوان کێلەشین و سیاکێو هەڵکەوتووە و بەرزایەکەی سێ هەزار و ٣٥٠ میترە.
گرووپی شاخەوانیی قەندیل لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵیشدا توانیان بەسەر لووتکەی کاچکار لە تورکیەدا سەرکەون.
ئەو تیمە شاخەوانییە ئەو چالاکییەیان بەنیشانەی رێز گرتن لە گیانی محەممەد هەوراز و موقبیل هونەرپژوو دوو شاخەوانی کورد ئەنجام داوە.
چیای کاچکار لە تورکیەیە و بەرزاییەکی سێ‌ هەزار و ٩٣٢ میترە.