کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوردانێکی مووشەکی دژەهەوایی و مەیدانی نەوتی ئەلحەسەکە لەلایەن ئەرتشی ئازادی سووریەوە کونترۆڵ کران

13:19 - 28 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: ئەرتشی ئازادی سووریە بە بڵاو کردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک هەواڵی دەسبەسەردا گرتنی مووشەکە دژە هەواییەکانی رێژیمی بەشار ئەسەدی لە پارێزگای دەرعا بڵاو کردووەتەوە.


مەقەڕی ئەلسەهوە ناوی ئەم ناوەندە نیزامییەیە و یەکێکە لە بەهێزترین ناوەندە نیزامییەکانی ئەرتشی سووریە کە رۆژی رابردوو پاش تێکهەڵچوونی توندی هێزەکانی دژبەری رێژیمی سووریە و هێزەکانی بەشار ئەسەد، لەلایەن دژبەرانەوە کونترۆڵ کرا.
ئەرتشی ئازادی سووریە لە حەوتووی رابردووە هەتا ئێستا توانیویەتی دەست بەسەر چەندین شوێنی گرینگی سووریەدا بگرێت.
رۆژنامەی گاردیەن لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، ئەرتشی ئازادی سووریە پاش سێ رۆژی شەڕی بەردەوام، توانیی مەیدانی نەوتیی ئەلحەسەکە كونترۆڵ بکات.
مەیدانی نەوتیی ئەلحەسەکە لە رۆژهەڵاتی سووریە، یەکێک لەو گەورەترین سەرچاوە نەوتییەکانی ئەو وڵاتەیە.
هەر لەو پێوەندییەدا چەند رۆژ لەمەوبەریش ئەرتشی ئازاد توانی دەست بەسەر فڕۆکەخانەیەکدا بگرێت.