![](/weney-mallperr/4019.jpg)
کوردستان میدیا: لەدرێژەی گوشارە بەردەوامەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆسەر هاووڵاتییانی ناوچەی هەورامان، کافینێتی هانا لە شاری نەوسوود داخرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزەکانی رێژیمی ئێران لە شاری نەوسوود رژاونەتە ناو کافینێتی هاناو سەرەڕای زەوت کردنی تێکڕای کەلوپەلەکانی ئەو شوێنە، کافینێتەکەشیان داخستووە.
کافی نێتی هانا پێشتریش لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە زەخت و گوشاری خرابووە سەر.
ناوی خاوەنی ئەو کافینێتە لوقمان لوتفیـە و لە شەقامی سەرەکیی شاری نەوسوود و لە نزیک گۆڕەپانی موعەلیم هەڵکەوتووە.
پێشتریش رێکەوتی ١٥ی رەشەمە، سێ کافینێتی شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە بەهۆی هاوکاری نەکردنی خاوەنەکانیان لەمەڕ دانانی سیستمی کامێرای چاودێری، داخران.
هێزە ئەمنیەتییەکان بە خاوەن کافینێتەکانیان راگەیاندبوو، هەتا دووربینی چاودێری لە دووکانەکانیان دانەمەزرێنن، ئیزنی کردنەوە و چالاکییان پێ نادەن.