![](/weney-mallperr/4064.jpg)
کوردستان میدیا: ماوەی زیاتر لە یەک مانگە هێزە ئینتزامییەکانی سەر بە پاسگای دزڵی هەموو رۆژێک دەڕژێنە نێو گوندی دەرەکێی سەربە بەخشی مەرکەزیی سەوڵاوا و هەڕەشە لەدانیشتوانی ئەو ئاواییە دەکەن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو هێزانە وێڕای بێحورمەتی بە دانیشتوانی گوندی دەرەکێ پێشیان راگەیاندوون، هیچ کەس بۆی نییە هەتا لە کاتژمێر ١٠ی شەو بەولاوە لە دەرەوەی ماڵەکان بمێنێتەوە.
بەوتەی شایەتحاڵێک هێزەکانی سپای پاسدارانیش، پەیوەست بە هێزەکانی پاسگای دزڵی بوون و بارودۆخی ئەمنیی دەرەکێیان بە تەواوەتی ئاڵۆز کردووە و شەوانە هەتا بەیانی گەشت لێ دەدەن.
هێزەکانی ئەو پاسگایە رایانگەیاندووە هەر کەسێک سەعات ١٠ شەو بەولاوە لە دەرەوە ببینن، بێئەملاوئەولا دەسبەسەری دەکەن.
ئەو شایەتحاڵە وتیشی: یەکێک لە ئەندامانی شۆرای گوندی دەرەکێ راپۆرتی کاروباری دانیشتوانی ئەو گوندە بە هێزەکانی رێژیم دەدات و هەر کەسێک بە دڵخوازی ئەو ئەندامەی شۆرایە هەڵسوکەوت نەکات رادەستی هێزەکانی رێژیمی دەکات.
ناوی ئەو ئەندامەی شۆرای گوندی دەرەکێ لای ماڵپەڕی کوردستان میدیا پاڕێزراوە.