کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆبوونەوەی ناوەندی رێكخراوە كوردییەكان لەوڵاتی نوروێژ

15:13 - 26 رەشەمه 2712

كوردستان میدیا: ژمارەیەك لە رێكخراوە كوردییەكان كۆبوونەوەیەكی هاوبەشیان بە مەبەستی كار و چالاكی فەرهەنگی ـ كولتووری لە وڵاتی نوروێژ پێك هێنا.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەو كۆبوونەوەیەدا رێكخراوەكان لەسەر ئەوە ساغ بوونەوە كە بە شێوەی هاوبەش بەشداری لە چالاكیكولتوور میكسدا بكەن.

كولتوور میكس چالاكییەكەی فەرهەنگی ـ كولتووریە كە هەموو ساڵێک لە وڵاتی نوروێژ بەڕێوە دەچێت.

هەر لەو دانیشتنەدا بەشداران بڕیاریان دا كە لەمەوبەدوا كۆبوونەوەكانیان بەردەوام بێت و زیاتر بایەخ بە پرسی فەرهەنگی بدەن.

لەو كۆبوونەوەیەدا ژمارەیەك لە كۆمەڵە كولتوورییەكانی وڵاتی نوروێژ و یەكیەتییەكانی ژنان و لاوانی دێمۆكرات بەشدار بوون.