![](/weney-mallperr/4044.jpg)
کوردستان میدیا: لە رێوڕەسمی یەکیەتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراندا ژمارەیەک لە ئەندامانی دێرینی ئەو رێکخراوەیە خەڵاتیان پێبەخشرا و یەک لەوان خەڵاتەکەی پێشکەش بە زیندانیانی سیاسیی ژن لە گرتووخانەکانی رێژیمی ئێراندا کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٤ی رەشەمە رێوڕەسمێک بە بەشداریی ئەندامانی رێبەری، بنەماڵە و پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکرات بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی رێکخراوی یەکیەتیی ژنان بەڕێوەچوو.
سەرەتای رێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد.
پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتی ژنانی دێمۆکرات بەبۆنەی ٦٧مین ساڵڕۆژی دامەزرانی ئەو رێکخراوەیە لەلایەن ئیلهام چایچی بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە خوێندرایەوە.
لەو پەیامەدا هاتبوو، یەکیەتیی ژنان بە مێتۆدێکی مۆدێڕن لەسەر بناغەیەکی پتەو و بە خوێندنەوەیەکی ورد و هەمەلایەنە لەسەردەمی کۆماری کوردستان دامەزرا.
لەدرێژەی ئەو پەیامەدا چایچی وتی: دامەزرانی یەکیەتیی ژنان دەسپێکی وەرزێکی نوێبوو لە بزووتنەوەی ژنان لە کوردستانی ئێران و دوای جوانەمەرگ کردنی کۆماری کوردستان رەوتی روو لە گەشەی ئەم یەکیەتییە لەسەردەمی رێژیمی پاشایەتیدا بەرەو کزی چوو و سەرەڕای ئەوەش بە هاتنە سەرکاری رێژیمی ئیسلامیی ئێران، یاسای پاراستنی خێزان هەڵوەشایەوە، حیجابی زۆرەملێبەسەر ژناندا سەپێندرا و چەندین بڕیاری نایاسایی دیکە بەدژی ژنان دەستی پێ کرد.
هەروەها لەو پەیامەدا هاتبوو کە سەرەڕای ئەم بڕیار و یاسا سەرکوتکەرانەیە بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی ژنان بە تایبەتی تەنگی بە کۆماری ئیسلامیی هەڵچنیوە و ژنان ئەمڕۆ سوورتر لە جاران هاتوونەتە خەباتی بێپسانەوە بۆ وەدیهێنانی مافە مرۆیییەکانی خۆیان و یەکیەتی دێمۆکراتی ژنانیش لەم پێناوەدا لە خەبات و تێکۆشانێکی بەدەوام دایە.
لەبەشێکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا پەیامی یەکیەتیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن فەلاح رەحیمییەوە خویندرایەوە و هەروەها سەلام ئیسماعیلپوور پەیامی یەکیەتیی خوێندکارانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی پێشکەش کرد.
لە نێواخنی رێوڕەسمەکەدا کۆمەڵێک شێعر، پەخشان و گۆرانی لەلایەن فەرهاد ئەمینی، هیوا ئەعزەمی، ئازاد مستەفاپوور و زارا عەزیزیـەوە پێشکەش بە بەشداربوان کرا.
لە بـڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا، یەکیەتیی ژنان لەوحی رێزڵێنانی بە ٥ ئەندامی دێرینی خۆی بە ناوەکانی پەروانە دانیشوەر، سوغرا قازی، هێرۆ جڵدیانی، ئامینە خوسرەوی و رۆقیە سەمەدی بەخشی.
هێرۆ جڵدیانی جێگری بەرپرسی یەکیەتیی ژنان خەڵاتەکەی پێشکەش بە زیندانیانی سیاسیی ژن لە ئێران کرد.