کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتیی ژنانی دێمۆکرات لە کۆبوونەوەیەکی رێکخراوی ژنانی رۆژهەڵاتدا بەشداریی کرد

13:51 - 13 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: شاندێکی یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی رێکخراوی ژنانی رۆژهەڵات بەشدار بوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەو کۆبوونەوەیەدا شاندی یەکیەتیی ژنان بە سەرپەرستیی ئیلهام چایچی بەرپرسی گشتیی یەکیەتیی ژنانی دێمۆکرات بەفەرمی بانگهێشت کرابوو.
ئەو کۆبوونەوەیە لە درێژەی کۆبوونەوەکانی پێشوو و بە مەبەستی چاوپێکەوتن و هاوئاهەنگیی زیاتر بۆ بەرێوە بردنی ئاکسیۆنێکی هاوبەش، بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن، پێک هاتبوو.
بەشدارانی کۆبوونەوەکە وێڕای ئاڵۆگۆری بیروڕا و دەربڕینی نەزەراتی خۆیان لە بواری چۆنیەتیی بەرێوەبردنی ئەو ئاکسیۆنەدا، لەسەر زۆربەی خاڵەکان هاودەنگ بوون.
کۆبوونەوەکە بە هیوای هاوهەڵوێست بوونی ژنان لە بواری بابەتەکانی تایبەت بە خۆیان و پێشەنگ بوونی رێکخراوەکانی ژنان بەو مەبەستەوە، کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.