![](/weney-mallperr/3868.jpg)
کوردستان میدیا: رێپۆرتێری تایبەتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، چوارەمین راپۆرتی خۆی بڵاو کردەوە.
لەم راپۆرتەدا کە ئەحمەد شەهید لە رێکەوتی ٢١ی رەشەمە رادەستی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی دەکا، لێپرسراوانی ریژیمی کۆماری ئیسلامیی ئیران بە پێشێل کردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ تاوانبار کردووە.
ئەمە تێروتەسەلترین راپۆرتێکە کە ئەحمەد شەهید لە درێژەی ٢ ساڵ لە مەئمووریەتی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە و تێیدا پێشیلکرانی مافی مرۆڤی هاووڵاتییانی ئیرانیی لە ١٠ بەشدا شی کردۆتەوە.
رێپۆرتێری تایبەتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لە ئیعدامی ٤٨٧ کەسی لە ساڵی ٢٠١٢ی زایینیدا کردووە و هەروەها داواشی کردووە ئیعدامەکان لە ئێراندا رابگیردرێ.
لەم راپۆرتەدا هاتووە کە زیندانیان لە رەوتی دادگایی کردندا دەستییان بە داواگر (وکیل) راناگات و لە شێوازی ئەم چەشنە دادگایی کردنە پەرۆشیی خۆی دەربڕیوە.
لە بەشێکی ئەو راپۆرتەدا باس لە ئەشکەنجە و ئازاری زیندانیان کراوە و تێیدا هاتووە: بەپێی یاساکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەشکەنجە نایاساییە و من لەو بڕوایەدام کە ئەو یاسایانە تەنیا وەکوو پاساوێک بۆ ئەنجامدانی ئەشکەنجە دێنە ئەژمار.
پێشێل کردنی بەربڵاوی ئازادیی رادەربڕین، کۆبوونەوە و ئازادیی حیزبەکان جێگای نیگەرانیی ئەحمەد شەهیدە و دەسبەسەر کرانی رۆژنامەوانانی وەکوو نموونەی پێشێل کردنی ئازادیی، هێناوەتەوە.
پێشل کردنی مافی کەمایەتییە ئایینی و نەتەوەیییەکانی وەکوو کورد، بەلووچ، عەرەب، بەهایی و مەسیحییەکان لە بەشێکی دیکەی ئەو راپۆرتەدا گونجێندراوە.