کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات ماڵئاوایی لە ژیان کرد

15:23 - 25 سەرماوەز 2715

كوردستان ميديا: ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە شاری ورمێ بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

بەپیی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕیکەوتی٢٣ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٤، کاک خەلیل بیتاری، کوڕی فارس خەڵکی گوندی حەساریی بەراندیز ورمێ، لەتەمەنی ٧٤ ساڵی‏دا، بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک خەلیل وەکوو هاوکار و ئەندامێکی دڵسۆزی حیزب لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا چالاکیی و تێکۆشانی دەکرد و تا دواییان ساتەکانی ژیانی وەفادر بە ڕێبازەکەی مایەوە.

حیزبی دێموکرات بەم بۆنەوە سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کاری کاک خەلیل دەکات و خۆی بە بەشداری خەمیان دەزانێت.