ناسر ساڵحی‌ئەسڵ
ئاوڕێك له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی مێژوویی فیدراڵیزم:
مێژوو و بیرۆكه‌ی فیدراڵیزم له سه‌ده‌ی 16ی زایینی‌دا كه بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن یه‌كێك له پرۆتستانییه‌كانی ئاڵمانی به ناوی "یوهانس ئاڵتوزیوس" گه‌ڵاڵه كرا.
ناوبراو كه ئه‌ندامی كه‌مینه‌ی ئایینی پرۆتستان بوو له به‌رانبه‌ر كاتۆلیكه‌كاندا پێی وابوو بۆ ئه‌وه‌ی مافی ئایینیی پرۆتستانه‌كان بپارێزری، ده‌بی سیستمێكی فیدراڵی بێته ئاراوه و له‌نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمه‌كان واتا "به‌شه‌كان یان ناوچه‌كان یان ویلایه‌ته‌كان" سه‌روه‌ری و ده‌سه‌ڵات به شێوه‌ی ستوونی دابه‌ش بكرێت.
"مۆنتسكێو"، زانا و بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی فه‌ڕەنسی و نووسه‌ری كتێبی به ناوبانگی "ڕوحی یاساكان"وه لەگەڵ ئەوەدا ڕوانگه‌ی ئاڵتوزیوس له‌سه‌ر فیدراڵیزم په‌سه‌ند ده‌كات، ئه‌وه‌شی لێ زیاد ده‌كات كه ده‌بێ ده‌زگاكانی "یاسادانان، به‌رێوه‌بردن و دادوه‌ری" به شێوه‌ی ئاسۆیی له هه‌ر دوو ئاستی حكوومه‌تدا لێك جیا بكرێنه‌وه. ئەو كه بیرمه‌ندێكی ئاریستۆكرات بوو زیاتر مه‌به‌ستی داكۆكیكردن له مافی ئاریستۆكراسیی ئورووپایی و به‌تایبه‌تی تر فه‌ڕانسه‌یه.
بیرمه‌ندێكی دیكه كه به شێوه‌ی به‌رفراوانتر باس له فیدراڵیزم ده‌كات "ئیمانۆئیل كانت"ه. كانت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه بیر و ڕوانگه‌كانی ئاڵتوزیوس و مۆنتسكیۆ له‌سه‌ر فیدراڵیزم په‌سه‌ند ده‌كات، پێی وایە ئەوە "ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤ"ە کە دەبێ فیدراڵیزه بكرێت. كانت لە "به‌ره‌و ئاشتی پایه‌دار"دا دەڵێت: كاتیك له جیهاندا ئاشتی به‌ته‌واوی دابین ده‌بێ، كه هه‌م "مافی نه‌ته‌وه‌كان" و هه‌م "مافی تاكه‌كان و ئازادییه‌كان" له ئاستی پێكهاته جۆراوجۆره‌كاندا فیدراڵیزه بكرێن.
فێدرالیزمی مۆدێڕن پتر له دوو سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر له ئه‌مریکاوه ده‌ستی پێ کرد و هه‌موو ده‌وڵه‌ته فێدراڵه‌کانی دیكه لاسایی مۆدێلی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایان کرده‌وه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌وان ده‌بوا چاکسازییان کردبایه بۆ گونجان له‌گه‌ڵ پێویستییه‌کانی خۆیان. ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا یه‌که‌م فێدراسیۆنی دێمۆکراتیکی نوێ بوو که له 1789دا له یه‌كیه‌تی و 13 ئەیاله‌ت به‌پێی كۆنفیدراسیونی فیلادلفیا سه‌ری هه‌ڵدا. له‌نێوان ساڵه‌کانی 1850-1900دا که‌نه‌دا (1867)، ئاڵمان (1870) و (1890) بوون به فێدراڵ. هه‌روه‌ها له کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا هه‌ندێ له وڵاتانی ئه‌مریکای لاتین وه‌ک ئاڕژانتین، بڕازیل، مێکزیک و ڤێنێزۆئێلا هاتنە ڕیزی وڵاتانی فێدڕاڵەوە. له نێوان ساڵه‌کانی 1901 -1950شدا شه‌ش وڵات؛ ئوسترالیا (1901)، یه‌کیه‌تی سۆڤییه‌ت و یوگۆسلاڤی لە ئورووپا، هێندوستان (1950) و پاکستان (1956) له ئاسیای باشوور وه‌کوو فێدراسیۆن سه‌ریان هه‌ڵدا. له نێوان ساڵه‌کانی 1951 – 1965له ئافریقا، نیجێریا (1960) و کامێرۆن (1961)، تانزانیا (1964)و له ئاسیا مالێزیا (1963) وه‌کو فێدراسیۆن پێک‌هاتن. له کۆتایی سه‌ده‌ی بیست و سه‌ره‌تای بیست و یه‌ک، هه‌ندێ وڵاتی دیكه‌ی وه‌كوو: ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی (1971)، له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، ئیسپانیا (1978) به‌لژیک (1993)، ئافریقای باشوور (1996) و عێراق (2005) بوون به فێدراڵ. زۆرینه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه كه ئیداره‌كردنی سیاسی‌یان به شێوه‌ی سیسته‌می فیدراڵی به‌رێوه ده‌چێ له سێ تایبه‌تمه‌ندیی وه‌کوو: "گه‌وره‌یی له باری جوگرافیاییه‌وه"، "جۆراوجۆریی کولتووری–کۆمه‌ڵایه‌تی"، "زۆربوونی حه‌شیمه‌ت" و "فره‌نه‌ته‌وه‌یی بوون"، یه‌ک یان دوو یان هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان پێکه‌وه هه‌بووه. هه‌رچۆنێک بێت، ئه‌وڕۆکه زۆربه‌ی وڵاته پان و به‌رینه‌کان و به‌شێك له وڵاتانی فه‌رنه‌ته‌وه شێوه‌ی ئیداره‌كردنی سیاسی یان به شێوه‌ی حکوومه‌تی فێدراڵییه. هه‌روه‌ها له زۆرێک له وڵاتانی بچووکیشدا که جیاوازیی و که‌لێنی کۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه که‌ڵک له فێدرالیزم وه‌رده‌گیردرێت.
فیدرالیزم بۆ ئێرانی داهاتوو
له مێژوویی 100ساڵه‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌ت_نه‌ته‌وه له ئێران‌دا، هه‌میشه نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، ئیتنیك و كه‌مینه ئایینزاكان، "ترس و گومان"یان له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و هێز، له بازنه‌یه‌كی داخراو و ناوه‌ندێكی بچوه‌كی "متمركز"دا و خراپ‌به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و هێز له ناوه‌ندێكی "متمركز" به‌دژی هه‌ر جۆره داوایه‌كی ڕه‌وا بۆ دەسته‌به‌ربوونی مافه‌كانیان هه‌بووه. له ماوه‌ی ئه‌و سه‌د ساڵه‌دا نه‌ته‌وه‌كانی پێكهێنه‌ری ئێران، تووشی بێ‌باوه‌ڕی به ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداریی سه‌ره‌ڕۆ و دیكتاتوریی ناوه‌ندیی ئێران بوون. هه‌ر بۆیه له ئیستادا نه‌ته‌وه‌كانی پێكهێنه‌ری ئێران، باوه‌ڕیان به ده‌سه‌ڵاتداریی به‌هێزی ناوه‌ندگه‌را نیه و ویستیان دابه‌شكردنی سه‌روه‌ری و ده‌سه‌ڵاته له‌نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ندیی و هه‌رێمه‌كان به شێوه‌ی ئەستوونی و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌زگاكانی "یاسادانان، به‌رێوه‌به‌ری و دادوه‌ری"یه به شێوه‌یه "ئاسویی". ئەمەش بۆ ئەوەیە نه‌ته‌وه‌كانی پێكهێنه‌ری ئێران، ترسیان له دروستبوونی ناوه‌ندێكی له ڕاده‌به‌ده‌ر به‌هێزە كه له توانایدا بێت جوغرافیا و ناوچه جیاوازه‌كانی نه‌ته‌وه‌كان و گروپه ئیتنیكی و ئایینزا جۆراوجۆرەکان به ته‌واوی بێنێته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی نێوخۆییان له چواچێوه‌ی ئێرانێكی فیدراڵ و دێموكراتیكدا لێ زه‌وت بكات. له وه‌ها هه‌لومه‌رجێكدا ویست و داخوازیی سه‌ره‌كیی نه‌ته‌وه‌كان و ئیتنیك و ئاینزا جیاوازه‌كان له ئێران‌دا، داواكردن و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌رییه له ئێرانی داهاتوودا و ده‌خوازن له جیاتی ئه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌سه‌ڵات له ناوه‌ندێكی به‌هێزی سه‌نتراڵدا كۆبێته‌وه، كۆمه‌ڵێك هه‌رێم و ناوچه هه‌بن كه ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری له‌نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ندیی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمه‌كاندا دابه‌ش بكرێن.
به‌و پێیه‌ی وڵاتی ئێران له 6 نه‌ته‌وه‌ی (تورك، كورد، فارس، بلووچ، عه‌ره‌ب و توركه‌مه‌ن) و هه‌روه‌ها چه‌ندین ئه‌تنێك و ئایینزای جۆراوجۆر پێك‌هاتووه، باشترین جۆر له جۆره‌كانی فیدرالیزم، جۆری فیدارالیزمی نه‌ته‌وه‌یی-جوغرافیاییه بۆ ئێرانی داهاتوو. مێژووییەن پێش به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ڕه‌زاخانی مێرپێنج، وڵاتیك به ناوی ئێران بوونی نه‌بووه و ئەو جوغرافیایە بە "ممالكی محروسه" یان به ناوی ئێمپراتوورییه‌كان ناسراوە. هه‌روه‌ها حكوومه‌ت یان ده‌سه‌ڵاتێكی ناوه‌ندگه‌را بوونی نه‌بووه و ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته به چه‌ندین هه‌رێم و ئیماره‌ت كه هه‌ر هه‌رێم و ئیماره‌تێك "میر"ی تایبه‌ت به خۆی هه‌بووه كه ته‌نیا باج و خه‌راجی ساڵانه‌ی به حكوومه‌تی ناوه‌ندی ده‌دا و یان له دابینكردنی سه‌رباز هاوكاریی حكوومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كرد. به‌ڵام به هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌زاخان هه‌م دێمۆگرافیی هه‌رێم و ئیماره‌ته‌كانی گۆڕی و هه‌م ده‌سه‌ڵاتداریكی ناوه‌ندگه‌رای دامه‌زراند. كه‌وابوو ڕێژیمی سیاسی ئێرانی داهاتوو كه خاوه‌ن سه‌روه‌ریی و ده‌سه‌ڵاته، له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه، بڕیار ده‌دا ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ریی خۆی به‌پێی یاسایی بنه‌ڕه‌تی دێموكراتیك و به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمه‌كان دابه‌ش ده‌كات. واتا ڕێژیمی سیاسیی ئێران له ده‌وڵه‌تێكی ساده و یه‌كگرتووی ناوه‌ندییه‌وه ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی ناساده و فیدراڵی. له فیدرالیزمی نه‌ته‌وه‌یی-جوگرافیاییدا ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی ئێران، شۆڕ ده‌بێته‌وه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمه‌كان تا پێش له دووپاتبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕۆیی و دیكتاتوریی و كه‌ڵكوه‌رگرتنی خراپی له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند به‌دژی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه بگرێت. چونكه له سیسته‌می فیدارالیزمی نه‌ته‌وه‌یی-جوغرافیایی حكوومه‌تی فیدراڵ، سه‌روه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌سه‌ر ئه‌ساسی جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یی، زمان، كولتوور و ناوچه دابه‌ش ده‌كات.
باشترین نموونه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری بۆ ئه‌و جۆره له فیدرالیزمه كه به كرده‌وه بوونیان هه‌یه، وڵاتانی بلژیك، عێراق، كانادا، سویس و هێندوستانه كه له‌سه‌ر ئه‌ساس و تایبه‌تمه‌ندیی "نه‌ته‌وه" و "زمان" دامه‌زراون. له هه‌مان كاتدا بۆ ئێرانی داهاتوو "دێموكراسی ته‌وافووقی" و گه‌رانتی‌كردنی له یاسایی بنه‌ڕه‌تیدا، گرینگ ترین ڕێسای دامه‌زراندنی سیستمی فیدراڵییه. چونكه له ڕاستیدا فیدرالیزم ڕەوتی كامیلبوونی دێموكراسییه له هه‌موو بوواره‌كانی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییدا. به واتایه‌كی ڕوونتر دێموكراسی و فیدرالیزم دوو شێوه به‌رێوه‌به‌ری لێكدابڕاو نین، به‌ڵكوو پێوه‌ندییه‌كی دوولایه‌نه‌یان پێكه‌وه هه‌یه. هه‌ر بۆیه ده‌توانین بڵێن كه، هه‌ر سیستمێكی دێموكراتیك مه‌رج نییه فیدراڵ بێت، به‌ڵام هه‌ر سیستمێكی فیدراڵی بێ‌ئه‌ملا و ئه‌ولا مه‌رجه ده‌بێ دێموكراتیك بێت. بۆیه ده‌بێ له حكوومه‌تی ناوه‌ندیی فیدراڵ و هه‌رێمه‌كانی داهاتووی ئێران‌دا، دێموكراسیی پارلمانی بوونی هه‌بێ و هه‌موو ڕێوشوێن و بڕیار و په‌سندكراوه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێم و یه‌كه‌كانی جوغرافیایی سیاسی ئێران، ده‌بێ له چوارچێوه‌ی یاسا و ڕیسا (ته‌وافووقی) دێموكراتیكه‌كاندا بن.
هه‌روه‌ك ڕیموند ئاروون سه‌باره‌ت به فیدرالیزم ده‌ڵێ: "فیدرالیزم له به‌شێك له وڵاتان، وڵامێكه بۆ كێشه‌ی پێكه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه‌كان له چواچێوه‌ی وڵاتێكدا باس ده‌كات". كه‌وابوو ئه‌و یه‌كه سیاسی-جوغرافیاییه كه ناوی ئێرانه و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌رییه، ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی خۆی به پێی یاسایی بنه‌ڕه‌تی دێموكراتیك و فیدراڵ و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه پێكهێنه‌ره‌كانی ئێران له ئاستی چه‌ند هه‌رێم و ناوچه‌دا دابه‌ش ده‌كات. وڵاتی ئێرانی داهاتوو به‌پێی یاسایی بنه‌ڕه‌تی له ده‌وڵه‌تێكی ساده و یه‌كگرتووی ناوه‌ندگه‌راوە ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی ناساده و فیدراڵی و دێموكراتیك (ناناوه‌ندگه‌را). به واتایه‌كی دیكه ده‌بێ سێ ئه‌سڵی سه‌ره‌كیی فیدرالیزم به‌ته‌واوی جێبه‌جێی بكرێت و یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێرانی فیدراڵ ئه‌و سێ خاڵه گه‌رانتی بكات:
ئا. ئه‌سڵی لێك جیاكردنه‌وه: ده‌بێ بوونی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی ناوه‌ندی و ده‌وڵه‌تی هه‌رێمه‌كان له یاسای بنەڕەتیدا به‌فه‌رمی بناسرێـت.
ب.ئه‌سڵی خودموختاری: واتا سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی ڕێژه‌یی هه‌رێمه‌كان پێناسه‌كراو و له یاسای بنەڕەتیدا به فه‌رمی بناسرێت. (له سیسته‌می فیدارلێ ئێرانی داهاتوودا ئه‌سڵی خودموختاریی ئابووری مه‌رجی پێویسته بۆ ئه‌سڵی خودموختاریی سیاسی كه ده‌بێ یاسای بنه‌ڕه‌تی گه‌رانتیی بكات).
س. ئه‌سڵی به‌شداری: واتا بوونی دوو پارلمان "پارلمانی نوێنه‌ران و پارلمانی نه‌ته‌وه‌كان" به‌فه‌رمی بناسرێـت.
ئەم گاڕانتییانە بۆ ئەوەیە جاریكی دیكه ڕێژیمێكی سه‌ره‌ڕۆ و دیكتاتور له ساز نه‌بێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به شێوه‌ی خراپ، ده‌سه‌ڵات و هێز به‌دژی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به كار نه‌هێنیته‌وه. بەو پێیە چوارچیوه سیاسیی ئێرانی داهاتوو، خاوه‌نی ته‌نیا ناوه‌ندێكی ده‌سه‌ڵاتداریی نییه، به‌ڵكوو كۆمه‌ڵێك ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداریی هه‌یه كه له ڕێگه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی حكوومه‌تی فیدراڵ و تۆڕیكی پێوه‌ندیی هاوبه‌شه‌وه پێكه‌وه ده‌به‌سترێنەوە. هه‌روه‌ها به‌پێی یاسای بنەڕەتی ئێرانی داهاتوو ده‌بێ، له‌لایه‌ك بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی سیستمی فیدراڵی، كه دابه‌شكردنی سه‌روه‌رییه به شێوه‌ی ستوونی له‌نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ندیی فیدراڵ و حكوومه‌ته هه‌رێمه‌كاندا و له لایه‌كی دیكه‌وه لێك جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی "یاسادانان، به‌رێوه‌به‌ری و دادوه‌ری" به شێوه‌ی ئاسۆیی، له هه‌ر دوو ئاستی حكوومه‌تی ناوه‌ندی فیدراڵ و هه‌رێمه‌كاندا به‌فه‌رمی بناسرێت. به‌م چه‌شنه ڕێگه له دیكتاتوری و سه‌ره‌ڕۆیی و هیژموونیخوازیی گرووپ یان نه‌ته‌وه‌یه‌كی باڵاده‌ستی پاوانخواز ده‌گیرێ و كۆی سیستمی ده‌سه‌ڵاتداریی گارانتی ده‌كرێت.
سه‌رچاوه:
1- "فیدرالیسم"، نووسینی: ڕولاند شتورم و پترتسیمرمان
2- "فیدرالیسم در جهان سوم"، نووسینی: محەممەدڕەزا خوبروی پاک
3- "فدرالیسم در ئێران"، ویژه‌نامه‌ی تحقیقات دانشگاهیان ئازه‌ربایجان (ایتام)