
پشکۆ پشکۆ داگیرسان لەپێناوی نیشتمان
برایم چووکەڵی
خەباتی خەڵکی کوردستان بۆ ڕزگاریی خۆیان و سەربەستیی نیشتمانەکەیان لە یەک سەدەی ڕابردوودا هەوێنی خوڵقاندنی زۆر حەماسە و شانازیی گەورە بووە. خەڵکی کوردستان بۆ سەرخستنی ئەو خەباتە زۆر ڕۆڵەی بەوەجی خۆیان پێشکەشی بارەگای ئازادیی نیشتمان کردوە، بە واتایەکی دی کەم جێگای ئەم کوردستان هەیە بە خوێنی لاوانی ئازا و بوێری کورد نەنەخشابێ و لاوێکی کورد تێیدا سەری نەنابێتەوە. هەربۆیەش نەتەوەی کورد بە شانازییەوە دەتوانێ بڵێ بە خوێنی لاوانی داری ئازادیی ئاو دەدات و گەورەترین نرخ بۆ ئازادی دەبەخشێت.
ئەوە کە ئەم نەتەوەیە توانیویەتی بۆ دەیان ساڵ لە پێناو مافەکانیدا بێ پسانەوە ئاڵای خەبات و تێکۆشانەکەی بە شەکاوەیی ڕابگرێ، لەم ڕاستییەوە سەرچاوە دەگرێ. گەلی کورد تا گەیشتن بە لووتکەی ئازادی لە خەبات ڕاناوەستێ، ئەگەرچی نرخی ئەو ئازادییەش خوێن و ژیانی ڕۆڵەکانی بێ. بێگومان ئازادی نرخی گرانه و هه‌روا به سانایی وه‌ده‌ست نایه. ئه‌و گه‌لانه‌ی ئێستا زنجیری كۆیله‌تییان پساندوه و نیری یەخسیرییان لە ئەستۆ دادڕیوە و به ئازادیی ده‌ژین و چاره‌نووسیان له‌ده‌ستی خۆیان‌دایه؛ له درێژه‌ی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانییه‌كی قاره‌مانانه و شۆڕشگێڕانه‌دا توانیویانه سه‌ربه‌ستیی خۆیان له‌ئامێز بگرن.
خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانیش له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران و دیكتاتۆراندا بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی و مافی چاره‌ی خۆنووسین هه‌وڵ و تێكۆشان‌و فیداكاری ده‌وێ. به خوێندنه‌وه‌ی مێژووی پڕ له كێشه‌و ئاڵۆزی و له هه‌مان كاتدا پڕ له فیداكاریی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی قۆناغی ژیرده‌سته‌یی و كۆیله‌تییان تێپه‌ڕاندوه و ئێستا له قۆناغی گه‌شه‌كردن‌دان، ڕوونتر مانای ئه‌م وته به‌ناوبانگه‌ی ڕێبه‌ری شه‌هیدمان دوكتور قاسملوومان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه:" گه‌لێك ئازادی بوێ ده‌بێ نرخی ئه‌و ئازادییه‌ش بدا." لە "هەگبەی شاخ و شۆڕش"ی ئەم ژمارەیەدا ڕێز لە یاد و ناوی یەکێک لەو جوامێرانە دەگرین ئامادەبوون بۆ ئازادی نرخێکی گران بدەن کە ئەویش گیانیانە. باسی شۆڕشگێڕێک دەکەین کە تەنیا ٣١ ساڵ ژیا و لەو تەمەنە کورتە‌دا یادگاری و بیرەوەریی گەلێک بەنرخی لە پاش خۆی بەجێ‌هێشت و بۆ هەتاهەتایە یادی لە دڵماندا زیندوە. ئەو مرۆڤە گەورەیە کەسێک نییە جگە لە "خورشید عەلیزادە".
خورشید عەلیزادە ساڵی ١٣٣٠ی هه‌تاوی له گوندی "جێرمێ" سه‌ر به ناوچه‌ی تەرگەوەڕ له دایك بوو، قۆناخی منداڵیی خورشید وه‌ك منداڵیی هه‌موو هاوته‌مه‌نه‌كانی لادێیی به كایه و كاری مووچه‌ومه‌زرا تێپه‌ڕ بوو. هه‌ژاری و فه‌قیری به‌ر ده‌رگای بە ماڵی خورشید گرتبوو و به‌ناچار له ته‌مه‌نی لاوی‌دا دەستی بە کار و ئارەقەڕشتن کرد. خورشید له‌نێو ئاوایی جێرمێ‌دا خۆشه‌ویست بوو. ئەو تازەلاوێکی هێدی و له‌سه‌ره‌خۆ بوو.
كوێره‌وه‌ری و مه‌ینه‌تبه‌شی ڕووی له خورشیدی زه‌حمه‌تكێش كردبوو. ئه‌و له درێژه‌ی ژیانیدا چه‌رمه‌سه‌ری و تاڵی و سوێریی ژیانی بە هەموو وجوودیەوە هەست پێ دەکرد، بۆیە خولیای ڕزگاری له چنگ فه‌قیری و هه‌ژاری ببوو به ئاواتێكی به‌رزی. له خۆپێشاندانه‌كانی ساڵی ١٣٥٧ی گه‌لانی ئێران دژی ڕێژیمی پاشایه‌تی شانبه‌شانی خه‌ڵك به‌شداریی چالاكانه‌ی كرد. به‌ڵام زۆری نه‌كێشا ڕێژیمی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی گه‌لانی ئێران به گشتی و گه‌لی كوردی به تایبه‌تی، پێشێل كرد و په‌لاماری خه‌ڵكی كوردستانی دا.
خورشید عەلیزادە به ده‌ست‌پێكردنی تێكۆشانی ئاشكرای حیزب خۆی به ته‌شكیلاتی حیزب ناساند و به له‌به‌ركردنی به‌رگی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تی له ڕیزی تێكۆشه‌رانی مه‌ڵبه‌ندی شوماڵی کوردستان تێكۆشانی سیاسیی خۆی ده‌ست پێ كرد و له ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌كرده‌وه سه‌داقه‌ت و دڵسۆزیی خۆی نیشان دا. ئەو له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تییدا زۆر كرده‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی هەبوو، له بەرانبەر دوژمن‌دا ئازا و نه‌ترس و له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركی حیزبی و خەبات و تێکۆشانی سیاسیی خۆیدا زۆر به‌نه‌زم ودیسیپلین بوو.
شەهید خورشیدی عەلیزادە بە هۆی لێهاتوویی سەرەتا بە سەرپەل و دواتر بە فەرماندەەری لك دیاری کرا. هەروەک چاوەڕوان دەکرا زۆر سەرکەوتووانە ئەو قۆناغەشی بڕی و چەند عەمەلیاتی سەرکەوتووانەی لە ناوچەی شوماڵی کوردستان بەڕێوە برد. ئەو وەک فەرماندەرێکی کارامە، خاراو، خاوەن ئەزموون و بەتوانا ئەرکی پێ ئەسپێردراوی جێبەجێ دەکرد. کەسایەتیی لەسەرەخۆ، خۆشناو، خۆش‌مەشرەف، خاکی و خەڵکی و خۆشەویستی هاوسەنگەرانی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە تایبەت لە ناوچەکانی شومالی کوردستان ناووناوبانگێکی زۆریان بۆ دەستەبەر کردبوو. ئەو لە شەڕە حەماسییەکانی ئەو ناوچەیەدا ڕۆڵی سەرەکیی بوو. لاوێکی ئازا و فیداکار و بەجەرگ بوو و دەریخستبوو کە باوەڕی حیزبیانەی قایم‌وقۆڵە. بەمجۆرە زۆری نەکێشا فیداکاری و هەست بە بەرپرسایەتی‌کردنی خورشید بووە بەوێردی سەر زمانی هاوسەنگەرانی.
ڕۆژی ٣ی خەرمانانی ١٣٦١ ڕێژیمی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامی بە هێزیکی زۆرەوە هێرشێ بۆ جوگەی ئەنبار لە ناچەی شوماڵی کوردستان هێنا کە لەگەل بەربەرەکانیی تێکۆشەرانی دێموکرات ڕووبەروو بۆوە. پێشمەرگەکان لە شەڕێکی قارەمانانە‌دا دەرسێکی باشیان بە هێزی داگیرکەر دا، بەڵام بەداخەوە لەو بەربەرەکانییە ئازایانە‌دا فەرماندەری قارەمان و لاو خورشید عەلیزادە کەوتە بەر گوللەی کۆنەپەرستان و گیانی بە نەتەوەکەی بەخشی و دڵی پڕ لە هیوا و تاسەی قارەمانی کورد بە دنیایەک ئاواتەوە چووە ژێر گڵ.
ڕوحی شاد و سەنگەری خەباتی ئاوەدان.