
وتووێژ: شەهرام سوبحانی
ئاماژە: بێگومان ٢٥ی گەلاوێژ یەکێک لە گرینگ‌ترین ڕۆژە مێژووییەکانی نەتەوە کوردە، چونکە لەم ڕۆژەدا حیزبی دێموکراتی کوردستان وەک یەکەمین حیزبی مۆدێڕنی کورد لەسەر دەستی پێشەوای نەمر دامەزرا. ئەم حیزبە هەم ڕێچکەیەکی نوێی بۆ خەباتی سیاسی و نەتەوەیی کورد داڕشت و هەم بووە هۆی هیوا و هۆمێدی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بۆ ئەوەی بتوانن لە چوارچێوەی حیزبێکی ئەمڕۆیی و نەتەوەیی وەک حیزبی دێموکرات‌دا خۆیان ببینەوە و خەبات بۆ ئامانجە نەتەوەییەکانی خۆیان بکەن. "کوردستان" بۆ باس و بابەتی زیاتر لەسەر ٢٥ی گەلاوێژ وتووێژێکی لەگەڵ کاک کاوە ئاهەنگەری، شرۆڤەکاری سیاسی پێک‌هێناوە.
کاک کاوە سپاس بۆ بەشداریتان لەم وتووێژەدا، سەرەتا با بەم پرسیارە دەست پێ بکەین کە، حیزبی دێموکرات بە حیزبی خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات ناسراوە، هۆکارەکانی ئەم هەموو خۆشەویستییە چین؟
به‌ر له هه‌موو شتێک ئیزن ده‌خوازم ٢٥ی گه‌لاوێژ، ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە هه‌موو ئه‌ندامان و کادر و پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌کانیان بکەم و هیوادارم که ساڵی داهاتوو له کوردستانێکی ئازاد و لەنێو ئاپۆڕای لایه‌نگران و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات‌دا ئەم ڕۆژە مێژووییە جەژن بگرین.
یه‌که‌م هۆکار ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خودی پرسی کورد که بەداخەوە هەتا ئێستا به حه‌لنه‌کراوی ماوه‌ته‌وه و حیزبی دێموکراتیش دامه‌زران و خه‌باتی خۆی له‌م پێناوه‌دا پێناسه کردوه و ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتیش گیانی و ژیانی خۆی هەر لەپێناو ئامانجه‌کانی گه‌لی کورد داناوه. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه حیزبی دێموکرات، حیزبێکی ئیدئۆلۆژیک یان تایبه‌ت به چین و توێژێکی کۆمه‌ڵگەی کورده‌واری نیه، به زمانێکی دیکه هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگەی کورده‌واری، له‌و حیزبه‌دا به‌شدارن و خاوه‌نی خه‌بات و تێکۆشانی ده‌یان ساڵه‌ی حیزبی دێموکراتن.
هۆکاری سێهه‌م به باوه‌ڕی من ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕێباز و سیاسه‌تی دروستی حیزبی دێموکرات که له ماوه‌ی ئه‌و هه‌شتا ساڵه‌دا گرتوویه‌ته به‌ر. بەهۆی خه‌ڵکی بوونی سیاسه‌ته‌کان و ڕوانگه‌ی سیاسی ئەم حیزبە، پێشوازییه‌کی بێ وێنه‌ی لەلایه‌ن هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگەوە لێکراوه.
وه‌ک هۆکاری چواره‌م، ده‌توانم به ڕۆڵ و که‌سایه‌تی و زانایی چه‌ند ڕێبه‌ری بلیمه‌تی وه‌ک پێشه‌وا قازی محە‌ممه‌د وه‌ک دامه‌زرێنه‌ری حیزب، دکتور قاسملوو وه‌ک ساغکه‌ره‌وه‌ی حیزب و دکتور سادقی شه‌ڕه‌فکه‌ندی وه‌ک ڕێبه‌ریی قۆناغێکی سه‌خت و دژوار، ئاماژه پێ بکه‌م که له دامه‌زران و ڕێبه‌ریی و به‌ڕێوه‌به‌ریی حیزب و سیاسه‌ته‌کانیدا توانیان متمانه‌ی خه‌ڵک به ده‌ست بێنن و حیزبی دێموکرات لەنێو دڵی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا خۆشه‌ویستتر بکه‌ن.
بۆچی حیزبی دێموکرات لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژوویی خەباتی کوردستان، لە قوربانیدان و گیانفیداییدا هەمیشە پشکی شێری بەرکەوتووە؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه به جه‌ماوه‌رترین حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووه و هەروەها هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگەی کوردستانیش بەهۆی سیاسەتی دروستی ئەم حیزبەوە توانیویانە خۆیانی تێیدا ببینەوە و له‌گه‌ڵی که‌وتوونه. و ئه‌وه به مانای جۆرێک ''نوێنه‌رایە‌تیی ناڕاسته‌خۆ''ی حیزبی دێموکرات بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد له ئێراندایه. و هەروەها پێمخۆشە لێرەدا ئاماژە بەو پەندی پێشینیانە بکەم کە دەڵێ: ''هه‌ر که‌س سه‌ربانی زیاتری هه‌بێ، به‌فری زیاتری وه‌به‌ر ده‌که‌وێ'' بۆیه ئه‌و پشکه‌ش به حیزبی خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک واتا "حیزبی دێموکرات" ده‌بڕدرێ.
حیزبی دێموکرات، حیزبێکی شۆڕشگێڕ یا ڕێفۆرمخواز؟
به باوه‌ڕی من هه‌ر دووکیان. به‌ڵام ئیزنم بده با ڕوونی بکه‌مه‌وه، شۆڕش واته به‌رخۆدان و مقاومه‌ت له‌هه‌مبه‌ر زۆر و خوو و خد‌ه‌ی داگیرکه‌رانه و سته‌م و هه‌ڵاواردن. ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا حیزبی دێموکرات له‌م بواره‌دا کۆتایی کردوه؟ ناکرێ به حیزبێک که به‌رنامه و مه‌رامی سیاسیی، دژ به پێکهاته و مه‌رامی سیاسی حکوومه‌تی زاڵه، و زیاتر له شه‌ش هه‌زار شه‌هیدی داوه و ٤٧ساڵه به دژی کۆماری سێداره‌دا شه‌ڕ و خه‌بات ده‌کات، نه‌ڵێین شۆڕشگێر، له لایه‌کی دیکه‌وه چونکه حیزبی دێموکرات ڕه‌گی پراگماتیسمی سیاسی تێدایه و له ده‌رفه‌ته‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گرێ و ته‌نانه‌ت "وتووێژ" وه‌ک مکانیزمێکی خه‌بات بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد پێناسه ده‌کات، پێموایه که لایه‌نی ڕێفۆرمخوازیشی تێدا به‌دی ده‌کرێ. به‌ڵام ئه‌م ڕێفۆڕمخوازییه زۆر جیاوازه له ڕێفۆڕمخوازی حکوومه‌تی که له ئێران‌دا باوه و ئێمه ده‌یناسین. بۆ نموونه: شه‌هید دکتور قاسملوو ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ڕێژیمی تاران دانیشتن و وتووێژی کرد، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ک له داوا ڕه‌واکانی گه‌لی کورد و بڕوا و پڕەنسیپی حیزبی که هه‌زاران گیانی بۆ به‌خت کرابوو، پاشه‌کشه‌ی نه‌کرد. بۆیه من ده‌توانم شه‌هیدی سه‌رکرده قاسملوو وه‌ک ڕێفۆڕمخوازێکی شۆڕشگێر پێناسه بکه‌م. یان ئه‌وه‌ی که له دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران، ڕێبه‌ری ناودار کورد پێی‌وابوو که ڕۆژێکیش شه‌ڕ وه دره‌نگی بکه‌وێ به قازانجی کوردە. بۆیه به باوه‌ڕی من، ده‌کرێ له ڕووی تەکنیکی سیاسییه‌وه ڕێفۆڕمخواز بێ، به‌ڵام له ڕووی ستراتێژی و ڕه‌وشتی سیاسییه‌وه شۆڕشگێر بمێنێته‌وه.
دەسکەوتەکانی حیزبی دێموکرات، وەک یەکەم حیزبی مۆدێڕنی کورد لە مێژووی سیاسیی و نەتەوەیی کورد لە ڕۆژهەڵات چی بووە؟
ده‌سکه‌وته‌کان زۆرن، که به‌شێکیان بریتین له: ئاڵای کوردستان، هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، دامه‌زراندنی یه‌که‌م کۆماری کوردستان، پلۆرالیزمی سیاسی و ئایینی و...هتد.
به‌ڵام بێجگه له ئه‌وانه و به‌گه‌ڕانه‌وه به ته‌مه‌نێکی هه‌شتا ساڵه، به باوه‌ڕی من خه‌باتێکی بێ‌وچان و ڕاگرتنی پڕێستیژی سیاسی کورد و ناساندنی پرسی کورد له ڕێگای حیزبی دێموکراته‌وه به جیهان، هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێشبردنی لابیگه‌ری بۆ پرسی کورد له ئورووپا و به ڕێکخستنکردنی دینامیزمی کۆمه‌ڵگەی کوردستان له ڕووی سیاسییه‌وه به‌رانبه‌ر به هه‌موو ئه‌و پیلانانه‌ی کە له‌لایه‌ن ڕێژیمی زاڵ بەسه‌ر ئێران‌دا و هه‌ندێک له ئۆپۆزیسیۆن به‌ڕێوه ده‌چن، وایکردووه که به حه‌ق حیزبی دێموکرات وه‌ک سه‌نگه‌رێکی خۆڕاگر لێ بێ و ببێته شوێنێکی به شکۆ بۆ ئه‌وانه‌ی عه‌وداڵی ئازادی و خه‌بات بۆ خاک و گه‌لن. بۆیه پێموایه ئه‌م ده‌سکه‌وتانه زۆر گرینگن و جیێ خۆیه‌تی ئاماژه‌یان پێ بکه‌ین.
پێوەندییدار بە پرسیاری پێشوو، ڕۆڵی ئەو دەسکەوتانە وەک ڕێچکەیەک بۆ خەباتی پارچەکانی دیکەی کوردستان چۆن هەڵدەسەگێنن؟
له ڕاستیدا یه‌که‌م حیزبی مۆدێڕنی کوردستانی، حیزبی دێموکراته و به زمانێکی دیکه مۆدێڕنیزاسیۆنی سیاسه‌تی کوردی، بۆخۆی وێژمانێکه که توانیویەتی لەسه‌ر پارچه‌کانی دیکه شوێندانه‌ر بێ. بۆ نموونه و به تایبه‌تی شوێندانه‌ری حیزبی دێموکرات له سه‌ر باشووری کوردستان. یان ئه‌وه‌یکه پێشه‌وا قازی، وه‌ک پێشه‌وای هه‌موو کوردان و هەموو پارچەیەک ده‌ناسرێ.