کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەحرەین ٩ کەسی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ سپای پاسداران بە زیندانیی هەتاهەتایی مەحکووم کرد

14:17 - 3 جۆزەردان 2726

هەواڵدەریی فەرمیی بەحرەین ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، دادگایەکی ئەو وڵاتە ٩ تۆمەتباری بە زیندانیی هەتاهەتایی و دوو تۆمەتباری دیکەی بە سێ ساڵ زیندانیکردن مەحکووم کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کەسانە تۆمەتبار کراون بە هاوکاری لەگەڵ سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئەنجامدانی ئەوەی کە وەک "کردەوەی تێکدەرانە و تێرۆریستی" دژ بە بەحرەین وەسف کراوە.

لە بەیاننامەیەدا هاتووە کە تۆمەتباران دەستیان هەبووە لە "کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ناوەندە هەستیارەکان و ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی دارایی پەیوەندیدار بەو بابەتەوە".

وڵاتی بەحرێن کە زۆرینەی دانیشتووانی شیعەمەزهەبن، پەیوەندییەکی پڕ لە گرژی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەیە و لە ڕەوتی شەڕەکانی ئەمدواییەی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران، مەنامەی پێیتەختی ئەم وڵاتە کەوتە بەر هێرشی مووشەکی و دڕۆنیی سپای پاسدارانەوە.

بەرپرسانی دەوڵەتی بەحرەین لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار ڕایانگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەتییەکانی کانی ئەو وڵاتە توانیویانە "پلانەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران" پووچەڵ بکەنەوە.