کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەڵاڵەی چاوەدێریی بۆنگاو شوێنە گشتییەکان لە شنۆ بە کامێرای ئیدارەی ئەماکین‌و ئیتلاعات

15:53 - 21 جۆزەردان 2715

ئیدارەی ئیتلاعات‌و ئەماکینی سەر بە هێزە ئینتیزامییەکان لە شاری شنۆ دەیانەوێ بە دانانی کامیرای مەداربەستە لە هەندێک لە دوکانە قەرەباڵغ‌و بۆنگاکانی ماشێن‌و خانوو ویڕای شوێنە گشتییەکان ی وەک قاوەخانەو کافی نێتەکان‌ جموجۆڵی خەڵک بخەنە ژێر چاوەدێریی خۆیانەوە. ئیدارەی ئیتلاعات‌و ئەماکنی شنۆ رایگەیاندوە بێتوو خاوەنی ئەو دوکان‌و بونگاو شوێنانە هاوکاریی ناوەندە ئەمنیەتییەکان نەکەن، پەروانەی کەسبەکانیان بۆ نوێ ناکرێتەوە. چالاکانی مەدەنی دەڵێن ئەو بڕیارنامەیە‌و بڕیاری ئیدارەی ئیتلاعات بە مەبەستی زیاتر چاوەدیری خستنە سەر جموجۆڵی خەڵک‌و بیستنی قسەو ئاخێوی ئەوانە تا لەو ڕێگەیەوە پێش بە باسە سیاسییەکان‌و رەخنە لە دامودەزگا دەوڵەتییەکان بگیردرێ.