کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی مەهاباد

16:47 - 21 جۆزەردان 2715

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی مەهاباد کۆچی دوایی کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕەشید قادری، کوڕی مەلا عەوڵا، خەڵکی گوندی گردیاقووبی ناوچەی شاروێران لە تەمەنی ٤٥ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیی شیرپەنجە کۆچی دوایی کرد. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دەڵێ ڕەشید قادری، ئەندامێکی کاراو بەوەجی تەشکیلاتی ئەو حیزبە بووەو لەسەر کاری حیزبی چەند گیراوەو سزای زیندانی بەسەردا سەپاوە. هەروەها بنەماڵەی ڕەشید قادری‌ش بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەرو دڵسۆزی حیزبی دێموکڕات بوون‌و ساڵی ٦٥ ی هەتاوی کەسێکی ئەو بنەماڵەیە بە ناوی محەممەد قادری کە ئەویش ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو، بەبەرچاوی ژن‌و منداڵەکانی لەلایەن هێزەکانی ریژیمەوە شەهیدا کرا. ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری کاک ڕەشید قادری دەکاو خۆی بە شەریکە خەمی ئەو بنەماڵە سەربەرزو تێکۆشەرە دەزانێ.