کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونیی چارەنووسی زیندانییەكی عەقیدەتیی کورد لە ورمێ

07:24 - 23 جۆزەردان 2715

یەكێك لە كاربەدەستانی دەفتەری زانیارییەكانی خوێندنگەی زانستە ئاینییەكانی سوننی مەزهەب لە ورمێ كە نزیكەی ٣ مانگ لەمەوبەر لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی ئەم شارەوە دەستبەسەر كرابوو، تا ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە. عەلی مەدەنی، یەكێك لە كاربەدەستانی دەفتەری پێوەندییەكانی خوێندنگەی زانستە ئاینییەكانی سوننی مەزهەبی ورمێ، ڕۆژی ١٢ی خاكەلێوەی ئەمساڵ لە پۆلیسی ڕێی ورمێ ـ سەڵماس، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كرا و بۆ ستادی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای ورمێ گوازرایەوە و لەم كاتەوە تا ئێستا هیچ هەواڵێك لە بابەت بارودۆخی ناوبراو نەزانراوە. عەلی مەدەنی لە خوێندنگەی ئایینیی سوننی مەزهەبی ورمێ لە لقەكانی فەلسەفە و سەرف و نەحو خەریكی وانە وتنەوە بووە. ئەم مامۆستا كوردە، پێشتریش لە ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بانگ كرابوو و هەڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێكرابوو كە دەبێ لە دەرسی ئاینی ـ فەلەسەفییەكاندا، خۆی لە باسی سیاسی بەدوور بگرێ. شایانی باسە تا ئێستاش سەرەڕای به‌دواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو لە ناوەندە قەزایی‌و ئەمنیەتییەكان، بەڵام هیچ هەواڵێك لە بابەت بارودۆخی ئەم مامۆستا ئاینییە نەزانراوە.