کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر لە شنۆ

16:02 - 23 جۆزەردان 2715

لە شنۆ مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی کوردستان کۆچی دوایی کرد. رەحمان رەحمانی ناسراو بە رەحمانی مەمەدی، کوڕی مەمەدی قەسساب، کەسێکی خۆشناو و نیشتیمانپەروەر و ناسراوی شاری شنۆ بوو، کە ڕۆژی ١٩ی جۆزەردانی ئەمساڵ کۆچی دوایی کرد. مال و دوکانەکەی هەمیشە جێگای مەکۆی کۆبوونەوەی کەسانی موعتەبەری شار و دۆستانی حزبی بوو، جێگای قسە و باسی نیشتمانپەروەرانە و کوردایەتی و نیشتیمانی بوو. ڕەحمان کوری خوالێخۆش کاک مەمەدی قەساب بوو کە لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا شانازیی خزمەت لە ڕێزی پێشمەرگانی ئەو دەولەتە کوردییەی پێ بڕابوو. کاک مەمەد هەمیشە شانازیی بە بەشداریی خۆی لە مەشق و راهێنانی پێشمەرگە لە سەردەمی کۆماری کوردستان دا دەکرد. شادرەوان ڕەحمان مەمەدی بە هۆی خۆشەویستیی نەتەوە و نیشتمانەکەی وەسیەتی کردبوو لە ئالای کوردستان دا ئەسپاردەی خاکی نیشتمانی بکەن. ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بەم بۆیەوە سەرەخۆشی لە بنەمالە و کەسوکاری کاک رەحمان و هەموو خەڵکی شنۆ دەکا.