کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی ته‌بلیغی له‌ شاری بانه‌ به‌بۆنه‌ی ٢٥ی گه‌لاوێژ

00:37 - 24 گەلاوێژ 2715

لە شاری بانەش بە بۆنەی هاتنی ٢٥ی گەلاوێژ کاری تەبلیغی کراوه‌. دڵسۆزان و لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە هەڵمەتێکی تەبلیغیدا، بە پێشوازی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە چوون. لەم هەڵمەتە دا چەند گەڕەک‌و شوێنی گشتی لە شاری بانە کران بە ئامانجی دروشم نووسین‌و دروشمەکانی تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ و ٧٠ ساڵه‌ی دامەزرانی حیزبیان لێ نووسرا. کۆمیسیۆنی تەشکیلات بەم بۆنەیەوە دەسخۆشی‌و ماندوونەبوونی لە دڵسۆزانی حیزب لە نێو شاری بانە دەکا.