کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشوازیی ئه‌ندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌ شنۆ له‌ ٢٥ی گه‌لاوێژ به‌ چالاکیی ته‌بلیغی

00:50 - 24 گەلاوێژ 2715

لە شاری شنۆ لە پێشوازی ٢٥ ی گەلاوێژدا تراکتی تایبەت بەو یادە بڵاو کرایەوە. لە ناوچەی شنۆ، لە چەند ڕۆژ لەمەوبەرەوە کاری تەبلیغاتی لە پێشوازی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەستی پێ کردوەوشانبەشانی کرانەوەی ئاگر لە بەرزاییەکان بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ٢٥ی گەلاوێژ، تراکتەکانی تایبەت بەم یادەش لە نێو شار لە شەوانی رابردوودا لە لایەن دڵسۆزان‌و لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بڵاو کراونەوە. بڵاوکردنەوەی تراکت و چالاکییەکانی دیکەی تایبەت بە ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە کاتێک دایە کە دەست‌و پیوەندەکانی ئیتلاعات و هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ دا، بە توندی بۆ چاوەدێریی وەزعەکەو پێشگیری لە بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ وەخۆ کەوتوون؛ بەڵام دڵسۆزان و لایەنگرانی ئەرکناسی حیزبی دیموکرات، بە وشیارییەوە، کاری خۆیان دەکەن‌و بە کوێرایی چاوی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی ڕێز لە یادی دامەزرانی حیزبی خۆشەویستی خەڵکی کوردستان دەگرن.