کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی شاندێکی پارتی دێمۆکراتی کوردی سوریە لە نوێنەرایەتیی حدک لە هەولێر

00:58 - 26 گەلاوێژ 2715

شاندێکی پارتی دێموکڕاتی کورد_ سووریە سەردانی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەولێری کرد. رۆژی یەک شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٩٤ ( ١٦ی ئۆگۆستی ٢٠١٥ ) شاندێکی پارتی دێمۆکراتی کورد - سوریە بە سەرپەرستیی بێهجەت بەشیر، نوێنەری پارتی دێمۆکراتی کورد لە هەرێمی کوردستان، سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە هەولێریان کردو لە لایەن ئیبراهیم زێوەیی، نوێنەری حیزب لە هەولێر پێشوازییان لێ کرا . شاندی پارتی دێمۆکراتی کورد بە بۆنەی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حێزبی دێمۆکراتی کوردستان پیرۆزبایی‌یان لە نوێنەرایەتیی حیزب‌و لە رێگای ئەویشەوە لە ئەندامانی رێبەری‌و سەرجەم ئەندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کرد. دواتر دوولایەن لە سەر بارودۆخی نائاسایی هەرێمی کوردستان‌و بە تایبەت کێشەو دەمەقاڵەی لایەنە سیاسییەکانی باشوور لە سەر پرسی چۆنیەتیی چارەسەری پرسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان‌و؛ ئەو بارگرژییەی لە ئاکامی ئەو پرسەدا دروست بووە قسەوباسیان کرد. دوو لایەن وێڕای دەربڕینی پەرۆشیی خۆیان بەو دۆخە خوازیاری دۆزینەوەی ریگا چارەیەکی مەنتقی‌و سیاسی بۆ دەربازکردنی ئەم قۆناغە هەستیارو ناسکە بوون. لە کۆتاییش دا پرسی پێوەندییەکانی دوو لایەن‌و بە گشتی هێزو حیزبە کوردستانییەکانی پارچەکانی دیکەی کودستان هاتە بەر باس وهاوکاری و هاوهەڵوێستی حیزبەکان لە ئاست پرسە نەتەوەیی و ستراتیژیەکان لە قۆناغە جۆراوجۆرەکانی خەبات‌دا ، بە ئەرکێکی زەرووری و هەنووکەیی لە راستای چەسپاندنی مافە رەواکانی کورد داندرا.