کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

درێژەی چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە ناوچەی بۆکان‌و سنە

15:04 - 26 گەلاوێژ 2715

لە ناوچەی بۆکان‌و سنە چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزب بەڕێوەچووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ئەندامان‌و لایەنگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە ناوچەی فەرهادتاش‌و ئاڵەشین بە تایبەت لە گوندەکانی سەرا، ڕەحیم‌خان، کانی کوزەڵە، قانزالی، کانی‌قەڵا، قوولەر، کانی گورگە، کانی شقاقان، ئەشکەوتان، ڕێگای قولەر بۆ کانی قەڵا، رێگای قەرەمووسالی بۆ قانزالی‌و گوندی برایم‌ئاباد چالاکیی تەبلیغی کراوە. بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئەو چالاکییە تەبلیغییە بەبۆنەی ٧٠ ساڵەی یادی دامەزرانی حیزب‌و بەیادی شەهیدانی ٢٣ ی گەلاوێژ، شەهیدان هەمزە سارتکەیی، قادر قادری‌و قادر نەزمی‌و هەروەها شەهید هەژار قاسمی کراون. لە سنەش بە بۆنەی ٧٠ ساڵيی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەلایەن دڵسۆزانی حیزبی دیموکراتەوە بە شێوەیەکی بەرین کاری تەبلیغی کراوە و تراکتەکانی تایبەت بەم یادە بڵاو کرانەوە. ئەو شوێنانەی لە سنە چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە: حه‌سن ئاوا، شه‌ریفاوا، غه‌فور، نمه‌کی، بازاڕی میوه فرۆشه‌کان‌و شەهرەکی زاگرۆس. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە دەسخۆشیی لە ئەندامان‌و لایەنگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە سنەو بۆکان کردوەو سڵاوی بۆ ناردوون.