کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێزگرتن لە ٧٠ ساڵەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە وڵاتی ئەمریکا

16:38 - 29 گەلاوێژ 2715

لە واشنگتۆن پایتەختی ئەمریکا، ڕێز لە حەفتا ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان گیرا. کومیتەی حیزب لە واشنگتۆنی ئەمریکا بۆ ڕێزگرتن لە حەفتا ساڵ خەبات‌و تێکۆشانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێوڕەسمێکی بە بەشداری نوێنەرانی چەندین حیزب‌و رێکخراوی کوردستانی، کەسایەتی سیاسی‌و ئەندام‌و دۆست‌و لایانگرانی حیزب پێکهێنا. ئەو ڕێوڕەسمە لە پارکی " بۆل ڕەن"ی ویرجینیاو بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب دەستی پێکردو پاشان پەیامی تایبەت بەو ڕۆژە لە لایەن جەمال مەحموودزادەوە پێشکەش کرا. بە دوای ئەو چەندین پەیامی پیرۆزبایی لایەنە بەشدارەکان خوێندرایەوە. ئینجا چەندین پارچەی هۆنراوەی شۆڕشگێرانە لە لایەن بەڕێوەبەری بەرنامەکەوە خوێندرایەوەو لە درێژەی بەرنامەکەدا وێڕای میوانداری لە میوانان ڕێوڕەسمەکە بە لە شادی‌و شایی ئامادەبواندا کۆتایی پێهات. http://localhost/files/25i-gawej-2015-2.jpg